Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

June 10, 2003

سه‌یری هه‌ر لایه‌ك ده‌كه‌ی، دڵه‌كوته‌ی بیرێكی به جێ ماو، ڕاوت ده‌نێت ...
كه ملوانه سپییه‌كه‌ت كرده مڵ، بزه‌ی ئه‌وه‌ت له ناو ئاوێنه‌دا دیته‌وه ...
كه بێده‌نگ ده‌بی، ده‌نگی پێی یاده‌كان له زه‌ینتا ده‌زرینگێته‌وه ...
ده‌ڵێی: بریا توانیبام بۆ ئه‌و هه‌وره ڕه‌شانه‌ی ئاسمانی دڵم، كارێ بكه‌م ببارێن ... گرمه‌یان نابرێته‌وه ....
ده‌نگی ماندووی هه‌نگاوه‌كانت پێت ده‌ڵێن وانییه بزانی ئه‌م شه‌قامه به‌ره‌و كوێ كۆتایی دێت ...
ورد ده‌بییه‌وه له باڵه له‌رزۆكه‌كانی په‌پووله‌یه‌ك وا له سه‌ر چینی په‌رده‌ نیشتوه كه بفرێ ... و نافرێ ...
سه‌رت بارێكی قورسه له سه‌ر شانه‌ ماندووه‌كانت ... ده‌بێ پێلی نائارامی په‌یڤه‌كان ئارام بگرن ... كه ناگرن ...
ده‌ڵێی: هه‌ستم چراكان پێكه‌م ... تاریكی پڕه له گومان ...
ده‌ڵێی: وانییه بزانم بۆ جار نا، له‌م ژووره بچووكه‌شمدا ون ده‌بم ...
ده‌ڵێی: بیره‌وه‌رییه‌كان شیی بوونه‌ته‌وه و چی تر ڕێی گه‌رانه‌وه‌‌م نیشان ناده‌ن ...
ده‌ڵێی: بۆم ناگه‌رێته‌وه ، "وه‌ك ئه‌وه‌یه بمه‌وێ وێنه‌ی مانگ له ئاو بێنمه‌وه ده‌رێ" ...
ده‌ڵێی : ئه‌م په‌یڤه شێتانه لێره ڕیز ده‌كه‌م با له چنگ ڕاونانی دڵه‌كوته‌ی بیره به‌جێ ماوه‌كان ڕزگارم بێت ... كه نابێت ....




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------