June 13, 2003
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاتن و نه‌مانه‌وه! ئه‌وانه‌ی مانه‌وه‌یان، بۆشاییه‌كانی پڕ نه‌كرده‌وه. ئه‌وانه‌ی ڕۆیشتنیان بۆشایی خسته ژیانمه‌وه. بۆ تۆش! تۆی كه خۆشمده‌وێی و لێره نیت. و بۆ دڵی خۆم، بۆ ته‌نیاییه‌كانم و بۆ ئاواتێكی هه‌مبوو و تازه نایه‌ته دیی! هه‌وره‌كان لێره‌ن، هه‌وره ڕه‌شه‌كان. ئه‌وانی ده‌گرمێنن و نابارێن. ده‌زانم ئیتر گه‌وره بووم، به‌ڵام هێشتا ده‌نگی هه‌وره توڕه‌كان، ده‌مترسێنێت. ده‌زانم نابێ بترسێم، ده‌زانم هه‌رچی هه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌یه، ده‌زانم ده‌بێ باشترین ڕێگه په‌یدا كه‌م بۆ ڕێك كه‌وتن ... تا زووتر تێپه‌ر بێت. به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م ژێر پێم خاڵییه. ئێستاش وه‌ك هه‌میشه دنیایه‌ك ته‌نیایی ڕووخاوه‌ته سه‌ر ئه‌م ساته پر ترسه‌م. ئێستاش وه‌ك هه‌میشه ته‌نیام! "وه‌ڵامــه‌كه‌ت به" نا" ده‌ستیپێكرد." ئه‌مه سه‌ره‌تا بوو ؟ سه‌ره‌تایی به‌ره‌وو كۆتایی چوون؟ ئاسمان چ تاڵه ئه‌مشه‌و! ناوچاوان گرژ و چڵكن ... چیی، شینایی ئاسمانی هه‌ڵلووشی؟ ده‌ڵێی ئه‌و هه‌سته ئاشناییه‌ی هه‌میشه به سێبه‌ریی، فێنكایی ده‌خسته ناو دڵم، نه‌ماوه . هه‌نگاوه‌كانم ده‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌قامه كه ده‌یان جار پێیدا ڕۆیشتووم نامۆیی ده‌كه‌ن! شتێك گۆڕدراوه ، شتێك وه‌ك هه‌میشه نییه . شتێك كه من هێشتا نایناسم به‌ڵام بوونیی ده‌م به ده‌م زۆرتر خۆ ده‌سه‌ڵمێنێ . شتێك، من ته‌نیا هه‌ست به قورساییه‌كه‌ی ده‌كه‌م .... " وه‌ڵامـــه‌كه‌ت به " نا " كۆتایی هات." ئه‌مه كۆتایی بوو؟ كۆتایی سه‌ره‌تاكان؟ بیرم كردووی. ده‌با لێره بایی تا من به بۆنه‌ی بیست و چواره‌مین به‌هاری ژیانت چه‌پكێك ڕۆزی سوورم پێشكه‌ش كردبای. به‌ڵام چ تاڵه ئه‌م ساڵ، كه من ناچارم ڕۆژی له دایك بوونت ده‌گه‌ڵ سێبه‌ری قورسی نه‌مان به‌ش بكه‌م. ده‌بێ دانیشم و گوڵه‌كانم له سه‌ر سنگی ساردی گۆڕێكی ته‌نیا دابنێم و لێ گه‌رێم ئه‌م بارانه فرمێسكه‌كانم بشواته‌وه. سه‌یره ... نا سه‌یریش نییه. منیش كه دیواری ئیمانم ڕووخا، نه‌بوونم هه‌ڵبژارد! تـــۆ خۆت هه‌ڵتبژارد ؟ " په‌رده‌كان داخران چراكان كوژانه‌وه" تاریكیش گومانی به دیاری هێنا، هه‌ر چۆن بێده‌نگیش ... له ده‌رێ باران ده‌بارێت. شه‌و له نیوه تێپه‌ری. من لێره‌م و خه‌مت سه‌ری كردۆته سه‌ر سه‌رینه‌که‌م و چاوم لێده‌كات. ده‌ستی یادێك دێت و تاڵه ته‌نیاكه‌ی سه‌ر ته‌وێڵم لاده‌دات و بزه‌یه‌ك ده‌بخشێته نیگای نیگه‌رانم. ها... له بیرمه. هه‌ر ئه‌و شه‌و بوو وه‌ك مناڵێكی ساوا تا به‌یانی له باوه‌شتا خه‌وتم و خه‌ونه‌كانیشم ته‌نانه‌ت بۆنی تۆیان لێده‌هات. هه‌زار ساڵ بوو ئاوا ئارام نه‌خه‌وتبووم ... " بینه‌ران هۆڵه‌كه‌یان چۆڵ كرد" ... و ته‌نیایی تژی ترسێكی تێكه‌ڵاوی گومان بوو ... ده‌ڵێم ده‌گه‌ڵ تكای دڵم چ بكه‌م؟ ده‌زانم له شوێنێك له‌م نزیكانه جێی ده‌هێڵم و لێی ده‌گه‌رێم بتوێته‌وه له‌م جیهانه ته‌سكه‌ی ئالووده‌ی گومانه! جێیه‌ك له‌م نزیكانه ... ڕه‌نگه له ژێر سێبه‌ری یادی ئه‌و شه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌م جار ماچم كردی ... یان له كۆتایی خه‌ونه‌کانی ئه‌و شه‌وه، تا به‌یانی سه‌رم له سه‌ر سنگت بوو ... یان له ناو وشه گه‌رمه‌كانی سه‌ر كارته پۆستاله‌كان ، یان له ناو شووشه عه‌تره‌كه‌ی شه‌وێكی لێم دزیی ... یان له په‌نا پێكه‌نینه‌کان، له ته‌نیشت فرمێسكه‌كان ... یان له قوڵایی قسه نه‌گوتراوه‌كان ... " منیش ته‌نها له پشت په‌رده‌ی شانۆ، له‌م گێژاوه‌دا وونبووم و له‌بیركرام" .... |