July 2, 2003
آوات :: 17-06-03 13:12 ”ته وار قسه کانتم در به ست قبوله ، به لام،منيش چه تيک گه ی به فيکرم: پيم وايه له ژيانی هه ر که سيک دا هه م تالی هه يه و هه م توندی و دلگيری ، مه ن تالی و دل گيراندکانمت زور خويندووه به لام له و انی ترم نه ديوه بنوسی “ ئـــــــــاوات گیان: ڕاسته ژیان كۆمه‌ڵێكه له خۆشی و ناخۆشییه‌كان. له كه‌وتن و ههستانهوهكان. له پێگه‌یشتن و دابڕینهكان. هه‌ندێ شت هه‌ن شوێن له سه‌ر بیر و هۆش و شێوه‌ی ژیانت داده‌نێن. هه‌ندێ شت هه‌ن دێن و جێیه‌كی تایبه‌ت له ژیانتا به ناو خۆیان ده‌كه‌ن. هه‌ندێ شت دێن كه بمێننه‌وه. ئه‌و ساڵانه‌ی ئاخر زۆرتر به باری دڵته‌نگی دا كه‌وتوون. خۆ ئه‌گه‌ر هاتیش نازانی كه‌ی ته‌واو ده‌بێت. جار هه‌یه كاتژمێرێك و جار هه‌یه چه‌ند ڕۆژ یان چه‌ند مانگ ... یان چه‌ند ساڵ ... به‌ڵامه‌وه ئه‌وه گرینگ بووه كه له دڵته‌نگییه‌كانم هه‌ڵنه‌یه‌م. فێر بم جنسهكهیان بناسم و لێیان حالی بم، بوێرم چاو له چاویان بكه‌م و بۆ نا جار به سه‌ریانا بڕووخێم پێش ئه‌وه‌ی به سه‌رمدا بڕووخێن . ساتی خۆش هه‌یه. ئه‌گه‌رچی كه‌م. ئه‌گه‌رچی به ده‌گمه‌ن. ئه‌گه‌ر چی كورت! جار هه‌یه خۆشییه‌كان ئه‌وه‌نده ته‌مه‌ن كورتن كه هێشتا زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ت له سه‌ر لێوه له بیرت ده‌چێته‌وه به چی بوو پێكه‌نی. نابێت به بیره‌وه‌رییه‌ك. نابێت به یادێك و له‌وانه‌شه دووپاتیش نه‌بێته‌وه. قه‌دری ئه‌م چركه شادییهش ده‌زانم. ئه‌گه‌رچی زۆر زوو زه‌رده به سه‌ر لێو دهمێوێت، به‌ڵام به هه‌رحال چركه‌یه‌كه. ئاوات نازانم چۆن و نازانم بۆ، به‌ڵام خه‌مێكی ڕاستیم له شادییه‌كی درۆ پێخۆشتره. زۆرترم به دڵه !!! |