July 10, 2003
ئاڵای كوردستان و سروودی " ای ایران ، ای مرز پرگهر" دۆینێ 18 تیر بوو. قه‌رار بوو بۆ پشتگری له خوێندكارانی ئێران ، ئێرانییه‌كانی ئێره‌ش خۆپێشاندانیان هه‌بێت. منیش چوومه ناو شار. بۆ به‌شداری كردن له خۆپێشاندانه‌كه! وه‌ك كوردێك، بۆ پشتگری له‌م مافه حاشا لێكراوه كه هه‌موو مرۆڤێك ده‌بێ ئازادی ده‌ربڕینی بیر و باوه‌ڕ و بۆچوونی خۆی هه‌بێت! كه گه‌یشتمێ، ده‌یان ئاڵام به ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه دیت، ئاڵای سه‌رده‌می شا، به شێر و تاجه‌وه، ئاڵای موجاهیده‌كان و ئاڵای سێ ڕه‌نگی بێ نیشان ... چووم له شوێنێك دانیشتم. جێگه‌كه‌م به‌رز بوو و هه‌موو شتێكم ده‌دیت ... ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام ئاڵای كوردستان بوو. دوو كه‌س له نزیك یه‌ك ئاڵای كوردستانیان به ده‌سته‌وه بوو و له ڕیزه‌كانی پێش وه‌ستابوون. پێم جوان بوو. كوردیش پشتگری له خه‌ڵكانێك كه بۆ مافی خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن، ده‌كات. گوێم دا به قسه‌كان، به دروژمه‌کان. پێموابوو سه‌رده‌می "مرده باد... " و "زنده‌باد..."، ته‌واو بووه . .. نا، وه‌ک شتێك، هه‌ر ماوه! دواتر كه ویستان شوێنه‌که به‌ره‌و نازانم كوێ جێ بێڵن، دیم ژنێك به جلی كوردی و كورێك وێنه‌كانی به‌ڕێزان قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندی-یان به ده‌سته‌وه و به ئاڵای كوردستانه‌وه، له ڕیزی یه‌كه‌می خۆپێشاندانه‌كه رێكه‌وتن! چه‌ند ڕیز دواتر ئاڵای كوردستان و پلاكاردی "یه‌كێتی لاوانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران" ، ئه‌وانیش به جلی كوردی ... سه‌رمای "كه‌لله ته‌زێنی" مارسی ئه‌مساڵ و هه‌موو ساڵێكم وه‌بیر هاته‌وه كه كۆمه‌لێك كورد له هه‌مان شوێن به یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و بۆ ڕێزلێنان له شه‌هیدانی بێتاوانی هه‌له‌بجه، كۆ ده‌بنه‌وه، وتار ده‌خوێننه‌وه و داوا له حوكوومه‌تی سۆئێد ده‌كه‌ن پشتگری له مافی كوردان بكات! قه‌تم نه‌دیووه كه‌س، نه وه‌ك تاكه كه‌س و نه وه‌ك ڕێكخراوه‌ی ئێرانی بێن و به‌شداری ئه‌م یادكردنه‌وه بكه‌ن. نه‌مدیت جارێك ئاڵای ئێران بێنن و وه‌ك مرۆڤێكی ئازادیخواز پشتگری له مافی گه‌لێكی زووڵم لێكراو بكه‌ن ... گوڤــــــــان لێره با ده‌یگوت : چییه، دیسان هه‌ستی "ناسیونالیستیت" گوڵی كرد؟ ... نازانم. له‌وانه‌یه! له‌وانه‌شه هه‌ندێ پێم بڵێن ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست. باوه‌ركه ئێستا كه ئه‌م دێرانه ده‌نووسم ، له هیچ دڵنیا نیم. كورد ئه‌و كاتیش به‌شداری شورش بوو و شه‌هیدی دا، له دار درا، له به‌ند كرا، بێ سه‌ر و شوێن چوو ... ئه‌وه ئه‌مرو، دیسان ئاڵا هه‌ڵگره! له ریزه‌كانی پێشه‌وه ... ڕۆڵه‌كانی هه‌مووی تامه‌زرۆن ... ئه‌وه‌ی ده‌زانم! به‌ڵام نازانم ده‌گه‌ڵ ئه‌و ترسه چی بكه‌م كه گیانمی داگیر كردووه! ترسی ئه‌وه‌ی ئێمه، ئێمه‌ی كورد قه‌ت له مێژوومان هیچ فێر نه‌بووین! ئاڵای كوردستان دوور و دوورتر ده‌بێته‌وه و ده‌نگی سروودی "ای ایران ای مرز پرگهر" ته‌واوی مه‌یدانی پڕ كردووه ! |