July 12, 2003
كورته‌یه‌ك له سه‌ر مێژووی ئاڵای كوردستان : ئه‌م ئاڵایه یه‌كه‌م جار له لایان رێبه‌رانی ڕێكخراوه‌ی "خۆی بوون" ، بۆ وه‌به‌رچاو خستنی خه‌باتی له مێژینه‌ی كورده‌كان به دژ ده‌سه‌ڵاتی ئێمپراتووریای عوسمانی، ناساندرا! هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م ئاڵایه به ده‌ست ئه‌ندامانی كومیته‌ی نێونه‌ته‌وایه‌تی كۆنفرانسی ئاشتی پاریس گه‌یاندرا كه وه‌ك به‌شێك له په‌یمانی "سیوێر" له ساڵی 1920 ده‌گه‌ل ئیمپراتووریای عوسمانی، به‌ڵێنی دامه‌زراندنی به‌شی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیان دابوو! له ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا بوو كه ڕێكخراوه‌ی سیاسی "خۆی بوون" یه‌كه‌م حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی له هه‌نده‌ران، له ساڵی 1927، ڕاگه‌یاند. "خۆی بوون" تا كۆتایی 1932 بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئیمپراتووریای كورد كه له ساڵی 1848 دا، له ناو چوو بوو، شه‌ڕی كرد! له ساڵی 1946 و دوای دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد، ئه‌م ئاڵایه جارێكی تر هه‌ڵكرایه‌وه! ئاڵای كوردستان له لایان زۆربه‌ی ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی كورد په‌سه‌ند كراوه و به هۆی جۆر به جۆری سیاسی، كولتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌كرێت و ده‌شه‌كێته‌وه! ئاڵای كوردستان : پێك هاتووه له سێ ڕه‌نگی سوور - سپی - سهورز . به پانایی 2 له 3ی درێژایه‌تی! تایبه‌تمه‌ندی ئاڵای كوردستان خۆره زهردهكهیهتی كه له به‌شی سپی ڕه‌نگدا، خۆی ده‌نوێنێت! ئه‌م خۆره 21 تیشكی یه‌ك فۆرمی هه‌یه. ژماره‌ی 21 ی تیشكه‌كان تایبه‌تمه‌ندی ئایینی هه‌یه و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی ئایینی یه‌زدانی (یه‌زیدی ؟) له ناو كورده‌كاندا. گه‌وره‌یی خۆره‌كه به تیشهكانهوه یه‌ك دیامێتره و بێ تیشكه‌كان 0.5 دیامێتر! قوربانی بوونی ده‌رسیم (Dersim) له ساڵی 1980، كوژرانی هه‌زاران كوردی بێ‌تاوان به گازی كیمیایی له ساڵی 1988، ئاواره بوونی كورده‌كان به میلیۆن ، ته‌نانه‌ت داگیركردنی خاكی كوردستان له لایان دوژمنانی مافی مرۆڤ ، نه‌بۆته هۆی وه‌عه‌رز كه‌وتنی ئه‌م ئاڵایه! ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ ، دوای زیاترله 150 ساڵ پاش له ده‌ست چوون و نه‌مانی حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئه‌م ئاڵایه هه‌ر ده‌شه‌كێته‌وه! سه‌رچاوه دۆسته‌كانم باش بزانن دوژمنانم باش بزانن چه‌ند باوه‌رم به زه‌رته‌شت و به ئاوێستا وبه خوا هه‌یه هه‌زار هه‌نده‌ش باوه‌ڕم به هه‌ڵكردنی ئاڵا هه‌یه! په‌شێو |