Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

July 5, 2003

زۆر جار ده‌گه‌ڵ دایكم شۆخیم ده‌كرد، ده‌مگووت :‌ ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتت هه‌یه له منت هه‌یه! منت بوو، بووی به دایك و بۆیه به‌هه‌شت كه‌وته ژێر پات!!! دایكیشم زۆر جار ده‌یگووت: هه‌موو خاكی به‌هه‌شت ده‌ده‌م به ڕۆژێك حه‌سانه‌وه له‌م دونیایه!

گه‌وره‌تر كه‌بووم بۆم بوو به پرسیار:‌ كام به‌هه‌شت ؟ كه‌ی ؟ به چ قه‌یمه‌تێك؟ كام دایك ؟ بوونی چه‌‌‌‌ند منداڵ ‌مه‌رجه؟ ژنێكی به نابه‌‌دڵی بووبێت به دایك، دیسان هه‌ڕ ده‌چێته به‌هه‌شت؟‌ ژنێكی منداڵه‌كه‌ی ده‌دات بۆی گه‌وره كه‌ن ، جێی به‌هه‌شته، یان ئاگری جه‌هه‌‌ننه‌‌می پێ خۆش ده‌كه‌ن ؟ جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان دایكێك به شه‌و و شه‌و نه‌خوونی و كاری ماڵان و فه‌قیری و هه‌ژاری و مه‌ینه‌ت منداڵی گه‌وره ده‌كات و پێده‌گه‌یێنێت ده‌گه‌ل دایكێك به‌یانییان 4 ساعه‌ت له پێش ئاوێنه به پێی ئاخرین مۆدی ناو سێریاڵه‌كانی هالیوود خۆی ده‌رازێنێته‌وه و " كاركه‌ره‌كه‌ی" منداڵه‌که‌ی بۆ ده‌لاوێنێته‌وه؟

گه‌وره‌تر(تر) كه بووم له خۆم ده‌پرسی:‌ كێ ئه‌م به‌ڵێنییه‌ی داوه؟ كام به‌ڵگه هه‌یه بۆ ڕاست بوونی؟ ئایا به‌ڕاست بایه‌خی هه‌یه؟ نا، به‌ڕاست، كێ ئه‌م به‌ڵێنییه‌ی داوه؟ مه‌گه‌ر هه‌مان نه‌بوو كه گوتوویه‌تی : "ژن عه‌قڵی كه‌مه؟ هه‌مان نه‌بوو كه گوتوویه‌تی :‌ ئه‌وه‌نده‌یان لێ بده‌ن تا ئاقڵ ده‌بن و به گوێتان ده‌كه‌ن؟ هه‌مان نه‌بوو كه گوتوویه‌تی : دوو ژن به یه‌ك مرۆڤ حیساب بكه‌ن ... هه‌مان نه‌بوو كه ...

به سۆئێدی شتێك هه‌یه پێی ده‌ڵێین : aha upplevelse ، یانی چركه‌یه‌ك كه شتێكت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه ... گرێیه‌ك ده‌کرێته‌وه ... له‌ت و په‌ته‌كان جێی خۆیان ده‌گرنه‌وه و شتێك كه لێی حاڵی نه‌بووی له ناكاو ڕوون و ئاشكرا دێته به‌ر چاو و تێده‌گه‌ی ...

مه‌گه‌ر ئه‌م یاسا و به‌ڵێنی و وابكه و وامه‌كانه پیاو نه‌ینووسیوه؟ مه‌گه‌ر بنه‌مای هه‌موو چوارچێوه‌كانی ئه‌خلاقی و جوانی و باشی و خراپی به ده‌ست پیاوان یان بۆ دڵی پیاوان نه‌نووسراوه؟ aha ....

به‌هه‌شتی ژێر پێی دایكیش درۆیه‌كه. درۆیه‌كی گه‌وره. درۆیه‌ك كه پیاوێك گوتوویه‌تی تا ژنی پێ بێده‌نگ بكات. درۆیه‌ك بوو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ژن تا سه‌رقاڵی منداڵداری و شیردان و ... ببێت و له بیر بكات ژیان یانی كه‌مێكیتریش .. یانی زیاتر له‌مانه ...! تا ئیتر خۆی خۆشنه‌وێت. تا ئیتر خاون هیچ خه‌ون و خه‌یاڵ و ئاواتێك نه‌بێت. تا له‌م چوارچێوه‌ی بۆیان دامه‌زراندووه نه‌یه‌ته ده‌ر و هه‌ر یه‌خسیر بمێنێته‌وه! ... تا ئیتر داوای هیچ نه‌كات! هیچیتری بۆ چییه، كاتێ به‌هه‌شتی هه‌یه ... !!!

نازانم كام له ئێمه ده‌وێرین چاو له چاوی دایكمان بكه‌ین و پێی بڵێین :‌ دایه گیان به‌هه‌شتێك له گۆڕێ دانییه. فریویان داوین. جارێكی تریش ... !!!




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------