July 29, 2003
... There is nothing worse than leaving someone you still love ******** خـــــــــه‌تـــــــه‌نـــــــــه ...... كه كتێبی " ڕووخساری ڕووتی ژنی عه‌ره‌ب"م له نووسینی نوال السعداوی، خوێنده‌وه، سه‌رنجم بۆ لای شتێك به ناوی خه‌ته‌نه كردنی ژن ڕاكێشرا. له‌م كتێبه‌دا باسی سێ جۆر خه‌ته‌نه كراوه، كه ئێستا مه‌به‌ستی من نییه باسی ئه‌وان بكه‌م. له بیرمه ئه‌و كتێبه‌م كه خوێنده‌وه خۆشحال بووم كه عه‌ره‌ب نیم. ئه‌و كات نه‌مده‌زانی كچۆله‌كانمان له گۆشه و كه‌ناری كوردستانیش خه‌ته‌نه ده‌كرێن.... دواتر بیرم له شتێكی تر كردوه. ڕاستی ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موومان خه‌ته‌نه كراوین. ئه‌گه‌ر خه‌ته‌نه كردنی ژنی عه‌ره‌ب بۆ كۆنترۆڵ كردنی له‌شی بوو، خه‌ته‌نه كردنی ئێمه بۆ كۆنترۆڵی بیر و ڕوح و مێشكمان! پێت سه‌یر نه‌بێت، ئێمه‌ش خه‌ته‌نه‌ی فكری كراوین!!! له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا به مه‌به‌ستی خۆیان گه‌یشتوون. فكر و مێشكی ئێمه ده‌كه‌وێته ژێر هێزی كۆنترۆڵێكی به‌رده‌وام تا ئه‌و ڕاده‌یه كه لزه‌ت و چێژ وه‌رگرتن له خۆشه‌ویستی كردن و سێكس به شتێكی پیس و ناله‌بار و عه‌یب ده‌زانین و ته‌نیا له هه‌ندێ كات سه‌ری بۆ داده‌خه‌ین و وه‌ك "ئه‌ركی" سه‌ر شانمان چاوی لێده‌كه‌ین و به جێی دێنین! ژنێكی 70 ساڵانه‌م جارێك له شوێنێك دیت، له‌و په‌ری ساده‌یی و ساكارییه‌وه وتی :" یه‌كه‌م جار كه زانیم ژنیش ده‌توانێت له سێكس چێژ وه‌رگرێت، ڕۆژی زه‌ماوه‌ندی كچه‌که‌م بوو، بیستم چه‌ند ژنێك باسی ئه‌م شته ده‌كه‌ن، ده‌نا خۆم قه‌ت ته‌جره‌به‌م نه‌كردووه!" چێژ وه‌رگرتنی ژنان له سێكس تا پێش ده‌هه‌ی 60، ته‌نانه‌ت له ئورووپاش شتێكی نه‌ناسراو بووه.كلیتۆریس (clitoris) ئه‌ندامێكی له‌شی ژنان كه یه‌كێ له به‌شه‌كانی سه‌ره‌كی و گرینگه بۆ چێژ وه‌رگرتنی ژن له سێكس، تا ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌ناسرابوو و به ئۆرگاسم (orgasm) گه‌یشتنی ژنان قه‌ت باسی لێنه‌ده‌كرا. حه‌ز كردن و ویستن و" له‌سه‌ر زه‌وق بوون" شتهایه‌كی پیاوانه بوون یان تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ "ژنه خراپه‌کان". به هۆی نه‌بوونی زانیاری جنسی و سێكسی، ژنان به "پاسیڤ" (passive) بوون، هانده‌دران. ژنی باش و داوێنپاك، ژنێك بوو كه له ئاست په‌یوه‌ندی سێكس و خۆشه‌ویستی كردن، پێشقه‌ده‌م نه‌بێت و داوا نه‌كات و ته‌نانه‌ت به قێزه‌وه ناوی بێنێت! وه‌ك ئه‌ركی سه‌ر شانی چاوی لێبكات و سه‌ری بۆ داخات. ڕوونه په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وها، په‌یوه‌ندییه‌کی یه‌ك لایانه‌یه و چێژ و خۆشی دوو كه‌سی تێدا نییه! ئه‌م پاسیڤ بوونه( به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون بۆ سه‌ركووت بوونی مه‌یلی جنسی ژن و نه‌بوونی زانیاری له لای ژن له سه‌ر له‌ش و ئه‌ندامی خۆی) به شه‌رم و حه‌یا مانا ده‌کرێته‌وه و بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت و ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك وه‌ك شتێكی ئاسایی چاوی لێده‌کرێت و وه‌ك نۆرمێك په‌سه‌ند ده‌كردرێت و چاوه‌روانیش ئه‌وه‌یه كه ژن به‌م "حه‌یا و شه‌رمه‌وه" بژیت. و ژنێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یه هه‌نگاوێك هه‌ڵده‌گرێت بێگومان ژنێكی "خراپه" و بێشه‌رم"ه ! ببووره، ئێستا ده‌بینم له هه‌ندێ شوێن وا باسی شته‌كه ده‌که‌م ده‌لێی هه‌مووی هین سه‌رده‌می زوو بووه و ئیتر ئه‌و" شه‌رم و حه‌یایه" نه‌ماوه و زانیاری له سه‌ر له‌ش و ئه‌ندام له لای پیاویش و ژنیش زۆر بووه و هه‌ر دوو لا بۆ هه‌ست و ویستی یه‌كترین ڕێز داده‌نێن و به لایانه‌وه گرینگه ... درۆ به كێ بڵێین ... هیچ شتێك نه‌گۆڕدراوه ، گۆڕدراوه ؟ |