Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

July 3, 2003

ته‌وار :‌ خۆشیده‌ویستی، به‌س نه‌بوو ؟
من: منیش خۆشمده‌وت، به‌ڵام بۆ من هه‌ر ئه‌وه به‌س نه‌بوو.
ته‌وار :‌ به‌س نه‌بوو ؟
من :‌ نا، من پێویستیم به دیتن هه‌بوو.

ته‌وار : ده‌تویست چی ببینی ؟
من :‌ ده‌مویست ببینم " چۆن"ی من خۆش ده‌وێت !
ته‌وار : هه‌تا هه‌تایه ، كه‌سی به قه‌د تۆ خۆشنه‌ویستووه. خۆ ئه‌وه‌ی پێ ووتی !
من :‌ ها، وتی. به‌ڵام من نه‌‌مگوت چه‌نده‌ی من خۆشده‌ویست، وتم چونی من خۆشده‌ویست‌ !!!

ته‌وار : ....
من :‌ من ژنێك بووم زیندوو، خاوه‌ن خه‌مێك، خه‌ونێك، خه‌نده‌یه‌ك ، هیوایه‌ك، هێزێك ... ویستێك ... ویستم ببینم منی به خه‌مه‌کانم و خه‌ونه‌كانمه خۆشده‌وێت ؟ ویستم ببینم منی له ده‌ره‌وه‌ی خۆی خۆشده‌وێت؟ ویستم ببینم منی له خۆمدا خۆشده‌وێت؟ ...
ته‌وار : دیت ؟
من : گومانی كرد! گومانم كرد! ترسا، ترسام. به جێی ناسین، حوكمی له سه‌ردام. حوكمم له سه‌ردا.

ته‌وار : و ئێستا ؟
من : ڕێگه‌یه‌كی درێژ كه به‌ره‌‌هیچ كوێ كۆتایی نایه‌ت! سنووریش نییه لێی ده‌رباز بم.
ته‌وار : گه‌رانه‌وه ؟
من : له خه‌ون ده‌كات. به‌ڵام تا كه‌ی خه‌و ببینم...

ته‌وار : باوه‌ر ؟
من : هێزی نه‌ماوه. هه‌موو شتێك كه‌وتۆته ژێر سێبه‌ری قورسی گومان ... هه‌موو شتێك كه‌وتۆته ژێر چنگی تیژی ترس...
ته‌وار : خۆشه‌ویستی ؟
من : خۆشمده‌وێت . خۆشمده‌وێت. خۆشمده‌وێت ...




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------