Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

July 8, 2003

ئێرانییه‌كان و مانگرتنه‌كانیان ؛

دۆینێ چووم بۆ دوو شوێنی جیاواز بۆ دیتنی ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كه بۆ پشتگری له خوێندكاره‌كانی ئێران مانیان گرتووه. بوو به 20 ڕۆژ دوو پیاوی ئێرانی، یه‌کیان به ناوی ڕزا كه له‌وانه‌یه 40 و چه‌ند ساڵی بێت و مهرداد كه باوه‌ر ناكه‌م له 22 ساڵ زۆرتری ته‌مه‌ن بێت، له پێش ده‌رگای سفاره‌تی ئێران له شاری ستۆكهڵم مانیان گرتووه. ئه‌و دووانه كه به قسه‌ی خۆیان سه‌ر به هیچ حیزب و ڕێكخراوه‌یه‌كی سیاسی نین و ته‌نیا و ته‌نیا بۆ پشتگری له جوڵانه‌وه‌كانی خوێندكاران مانیان گرتووه، بڕیاریان وایه تا ڕۆژی 4 شه‌مه درێژه به مانگرتنی خۆیان بده‌ن!

له ناو شار، به‌رامبه‌ر به پارله‌مانی سۆئێد ، 6 - 5 گه‌نجی خوێندكاری ئێرانی مانیان گرتووه. ئه‌و گه‌نجانه ماوه‌ی 5 ڕۆژ hunger-strike -یان كرد ، ئێستاش بڕیاریان داوه تا ڕۆژی 4 شه‌مه 9 جولای درێژه به مانگرتنی خۆیان بده‌ن و رۆژی چوارشه‌مه له خۆپێشاندانێك كه به هه‌مان مه‌به‌ستی پشتگری له خوێندكارانی ئێرانی به رێوه ده‌بردرێت، به‌شداری بكه‌ن و دوایی به مانگرتنی خۆیان بێنن.

حه‌زم ده‌كه‌م ئاماژه به‌مه‌ش بكه‌م هیچ جوره پشتیوانییه‌ك له لایان سازمان و حیزبه‌ ئۆپۆزیسیونه ئێرانییه‌كان له گرووپی یه‌كه‌م نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت مێدیای سۆئێدیش به‌‌رامبه‌ر به كاری ئه‌وان بێده‌نگی نیشان داوه . و سه‌باره‌ت به گرووپی دووهه‌م سه‌لته‌نه‌ت ته‌له‌به‌كان (شاپه‌ره‌سته‌كان) هه‌وڵیان داوه وێنه‌ی ڕزا په‌هله‌وی و ئالای رێكخراوه‌ی خۆیان له شوێنی مانگرتنی گه‌نجه‌كان دابنێن. ئاڵاكه‌یانم دیت كه له دووره‌وه خۆی ده‌نواند ...

******
ڕوونه هه‌ر ئاڵوگۆرێك له هه‌ڵ و مه‌رجی ئێستای ئێران بێته پێش، هه‌ر گۆڕانێك له سیستمی به‌رێوه بردنی وڵات و گۆڕانكاری له یاساكانی، شوێنی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر هه‌ڵ و مه‌رجی ژیانی كورده‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داده‌نێت. بارودۆخی ئه‌مرۆی ئێران ئاسایی نییه. خه‌لك وه‌گیان هاتوون و میلله‌ت، به‌تایبه‌ت لاوه‌كان و خوێندكاران به ئاسانی بێده‌نگ ناكرێنه‌وه. 4 ساڵ‌پێش 18 تیر، بوو به ڕۆژێكی مێژووی، ڕۆژێك كه یادی بكه‌نه‌وه.
كورده‌كانی ڕۆژهه‌لات به‌شداری خه‌بات و شۆرشی دژ به رێژیمی شا بوون،ڕژانه ناو شه‌قامه‌كان، خوێنیان ڕژا ، له به‌ند كران، بێ سه‌رو شوێن چوون، ئاواره كران و مێژوویان نووسی. به‌لام به هیچ نه‌گه‌یشتن. ڕۆیشتنی شا ئاواتی هه‌موو كه‌س بوو، به‌ڵام هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی بۆ گه‌لی كورد نه‌بوو. ئه‌وه‌ی شا پێڕانه‌گه‌یشت ده‌گه‌ل كوردی بكا، مه‌لاكان كردیان.
و ئێستاش وه‌ك شتێك ئاگری شۆرشێكی تر داگیرساوه. كورده‌كان به‌شدار ده‌بنه‌وه. ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نییه. و هه‌موو ترسی من دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوویه!!!
منداڵتر له‌وه‌ی بووم له شۆرشی 79 به‌شداری بكه‌م. ئه‌و كات نه‌مده‌زانی ته‌مه‌نی خه‌باتی كوردان بۆ مافی خۆیان درێژخایان تره و نه ته‌نیا به‌شی من، كه به‌شی نه‌وه‌ی دوای منیشی پێیه. ئه‌وانی ئه‌و كات بۆ به ده‌ست هێنانی ئازادی، گیانیان له سه‌ر ده‌ست دانابوو، هێنده‌ی پێنه‌چوو ، چوونه سه‌ربانه‌كان و چاویان بۆ وێنه‌ی "ڕێبه‌ر" له مانگدا گێرا. "خوێنه‌كان به فیرۆ چوون" ، زووتر له‌وه‌ی چاوه‌روان ده‌كرا، به‌م باوه‌ره گه‌یشتین. به‌ڵام زۆر دره‌نگتر له‌و شته‌ی چاوه‌رێی بووین ده‌‌نگی خه‌لك هاته ده‌ر ... !!!
ئێستاش من گه‌شبین نیم. ناوێرم باوه‌ر بكه‌م 18 تیر شتێكی سه‌یر ڕوو ده‌دات. باوه‌ر ناكه‌م مه‌لاكان وا زوو واز له ده‌سه‌لات بێنن. ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ هێشتا یه‌كگرتوو نییه. گه‌نجه‌كان له لایه‌كی ده‌رژێنه شه‌قامه‌كان، دروژمی نه‌مانی مه‌ڵاكان ده‌ده‌ن و هه‌مان كات، دایك و بابه‌كان ده‌چنه‌وه شوێنی كار و ئیشیان و دڵنیگه‌رانی منداڵه‌كانیانن. ڕێكخراوه‌كان شه‌ری ناو و ئالایان نابڕێته‌وه و گه‌نجه‌كان له زیندانه‌كانی رێژیمدا بێ سه‌ر و شوێن ده‌چن.
" ئاڵتێرناتیو" بۆ رێژیمی ئێستای ئێران نییه. ڕێكخراوه‌كانی ئێرانی، هه‌ر چۆن ڕێكخراوه كوردییه‌كان له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان، جێی خۆیان له ناو میلله‌ت له ده‌ست داوه. گه‌ڵاله و داربه‌ستی ئه‌و رێكخراوانه ده‌گه‌ل ستروكتوری كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆ، به ساختاریكی فه‌رهه‌نگی و دینی و سیاسی تایبه‌ت به خۆی، یه‌ك ناگرێته‌وه. جوڵانه‌وه‌كه یه‌كگرتوو نییه. خه‌لك ماندوون، به‌لام نازانن چیان ده‌وێت یان چیان بوێت. ده‌ڵێن پێش ڕووخانی رێژیمی شا، گه‌لانی ئێران باوه‌ریان ئه‌وه بوو كه هه‌ر شا بروات، شتێكی خراپتر نایه‌ته جێی، كه‌چی هات. ئه‌و مه‌ترسیه ئه‌مرۆش هه‌یه...




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------