July 10, 2003
دیسان ڕووی دا. جاری یه‌كه‌م نه‌بوو. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ر جاره‌ی باسی ئیسلام ویاساكانیی دێته پێش، یه‌كێكم لێ په‌یدا ده‌بێ و ده‌لێ : ئه‌و شتانه له ناو قورئان دا نین. كه قورئانه‌كه‌ی بۆ ده‌كه‌یه‌وه و پێی نشان ده‌ده‌ی ده‌ڵێ : وه‌رگێرانی قورئانه‌که گرفتی هه‌یه . وه‌رگێر تێی نه‌گه‌یشتووه و به هه‌ڵه ته‌رجومه‌ی كردۆته‌وه !!! ده‌زانی، من به‌ڕاست ده‌گه‌ل ئیسلام وه‌ك باوه‌رێكی تاكه كه‌سی هیچ گرفتێكم نییه. گرفته‌كه ئه‌و ده‌م ده‌ست پێده‌كات كه ئیسلام ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا حكومه‌ت ده‌كات و یاسا داده‌رێژێت . ئایا به‌راست گرفت له وه‌رگێران و لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌م یاسایانه‌دایه ؟ كه دێی وه‌رگێرانی قورئان به ئه‌و زمانانه‌ی ده‌یزانی چاو لێده‌كه‌ی، هه‌مووی هه‌ر یه‌كن و جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه. من به‌تایبه‌ت به‌شه‌كانی سه‌ر به ژن و مافی ژنم چاو لێكردووه، هیچ كامیان له‌وه‌ی تر باشتر نه‌بوو. به هه‌ر زمانێك كه بیخوێنێوه ئازادی تاكه كه‌سی پێشل كراوه و ژێرچهپۆكه بوونی ژنان به پێی یاساكان به ڕوونی دیاره. ئه‌مڕۆش ئه‌م پرسیاره‌م بۆ هاته‌وه پێش : ده‌ی ئه‌گه‌ر گرفته‌كه له وه‌رگێران و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی قورئان به زمانه‌كانی تر بێت، خۆ ئیتر له وڵاتانی عه‌ره‌ب كه قورئان به زمانی سه‌ره‌كی ده‌خوێننه‌وه و ته‌رجومه‌ی ناكه‌نه‌وه ، نه‌ده‌با گرفتێك به ناوی پێشل كردنی ئازادی تاكه كه‌س و ژێر ده‌ست بوونی ژنان له گۆڕێ دابا ، كه‌چی هه‌ڵ و مه‌رجی ژیانی ژنان له وڵاتانی عه‌ره‌بی چ له جێیه‌كانی تر باشتر نییه و بگره خراپتره !!! كه‌س هه‌یه به من بڵێت ئه‌وه چ كتێبێكی یاسایه كه هه‌موو هه‌ر به هه‌ڵه تێیده‌گه‌ن و به هه‌ڵه وهریدهگێرن ؟!! |