July 22, 2003
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ... نازانم من و مێلۆدی چ ده‌ردمان بوو كه‌وتبووینه داوی بیری كۆن وبه هیچ ڕزگاریمان نه‌ده‌هات! كه‌ست دیوه باسی پرسه بكات و قاقا پێبكه‌نێت ... !؟ مێلۆدی ده‌یگووت : له بیرته له جه‌نگه‌ی گریان و شیوه‌ن و له خۆدانی ژنی خاوه‌ن پرسه كه له خۆ چووبوو و تازه وه‌هۆش هاتبووه، كه‌سێك به ئاسپایی ده‌هات و لێی ده‌پرسی:" ئه‌رێ زه‌رده‌چێوه له كوێیه؟" ئه‌ویش به‌و حاڵه زاره‌ی و به ده‌م گریان و ڕۆ ڕۆ كردنی، هه‌روا كه به سه‌ر و گوێلاكی خۆی داده‌دا وڵامی ده‌داوه : كومێده‌كه‌ی ناوڕاست، ریزی دووهه‌م، لای ڕاست، له ته‌نیشت بیبار و ... !!! هه‌ر هه‌ناسه‌ی تازه نه‌ده‌كرده‌وه و ده‌ستی ده‌كرده‌وه به شیوه‌ن ... خۆ وابوو ئه‌و ماڵه‌ی پرسه‌ی ده‌بوو، ده‌رگایی له سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت ئاوه‌ڵا بوو. هه‌موو وه‌ژوور ده‌كه‌وتن و فاتیحایه‌كیان داده‌دا. هه‌ندێ جار ده‌تدیت كابرایه‌ك ( تۆ بیخوێنه‌وه ژنێك) ده‌هاته ژوور و هه‌ر له ڕێوه سه‌روده‌مووچاوی خۆی ده‌رنییه‌وه و خۆی ده‌ڵه‌رانده‌وه و ده‌گریا ... و هه‌ركه جێی خۆی خۆش ده‌كرد و داده‌نیشت له‌وه‌ی ته‌نیشتی ده‌پرسی: " ئه‌رێ توخوا ئه‌وه كێیه مردووه ؟" ئه‌گه‌ر چاوت گێرابا،، جوان ده‌تدیت هه‌ر ژنن دوو دوو و سێ سێ سه‌ریان به یه‌كه‌وه ناوه و خه‌ریكن به سرته قسه ده‌كه‌ن : " ئه‌و كراسه جوانه‌ت له كوێ كریوه؟ تازه هاتۆته بازار. به خوا چووم بۆ لای حاجی ... میتری به ... ده‌دا، لێم نه‌كری. ڕه‌بی به كه‌شیده‌كه‌ی سه‌ری بخنكێت، كه ئه‌وه‌نده گرانجانه ... " هه‌روا كه خه‌ریكی ئه‌م به‌یت و باوانه‌شه، له بیرێتی جار ناجارێك خۆیه‌ك بله‌رێنێته‌وه و كه‌مێك به به‌ژن و بالای كابرای مردوو هه‌بڵێت!! له هه‌مان كاتیش‌دا جوان چاو ده‌گێرێت بزانێت كێ چی له به‌ردایه : " ئایاڕۆ ..... زارای عه‌ولا پانتۆل زه‌ردت دیوه، چی له به‌ر كردووه؟ په‌كوو ... كچێ بڵێ خۆ تۆ كچۆڵه‌ی 14 ساڵه نیی، ئه وكراسه شینه چییه له به‌رت كردووه ... ئاااااااااخ، خۆزگه‌م به خۆی كه دڵته‌ره ... قه‌ت پیر نابێت ... " .... باسی كاتی چێشت ساز كردن و نان خواردنیش بمێنێته‌وه! سفره ده‌رازاوه ئه‌و سه‌ر ئه‌و سه‌ری ژووره‌كان، پڵاو و خۆرشت و سه‌وزی تازه و ... ئیتر ئه‌وده‌م جوان ده‌تدیت كه‌س مردووی بێچاره‌ی هه‌ر له بیریش نییه : - نه‌یان كرد برینجێكی باش بكرن، ئه‌وه چییه ... خۆرشته‌که گۆشتی پێوه دیار نییه ... خاوه‌ن پرسه‌ت ده‌دیت له دووره‌وه دانیشتووه و خۆ ڕاده‌ژێنێت :" ماڵی وێرانم .. ماڵت وێران كردم ... " مێلۆدی ده‌ڵێ : نازانم مه‌به‌ستی خه‌رج و مه‌خارجه‌كه‌ی پرسه‌كه بوو ماڵی پێ وێران ببوو ، یان به‌ڕاست باسی مردووه‌كه‌ی ده‌كرد .... |