July 11, 2003
زۆرتر كورد تا عه‌ره‌ب ئه‌و كاته‌ی له به‌غدا بووم، بۆ ناساندنی خۆم به ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌م جار ده‌مدیتن، گرفتی زۆرم هه‌بوو! كه ده‌ستم ده‌كرد به قسه كردن، بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆم بڵێم، كه‌س گومانی له عه‌ره‌ب بوونی من نه‌ده‌كرد،چوونكه زمانی عه‌ره‌بیم زۆر باش بوو. به‌ڵام هه‌ر كه ناوی خۆم ده‌گووت، سێبه‌ری پرسیارێك ڕووخساری داده‌پۆشین. ئه‌و كات بوو كه ده‌متوانی سه‌رنجیان بۆ "نیوه‌كه‌ی تری خۆم" ڕابكێشم! زۆربه‌یان پێیان وابوو كه شتێكی خۆشه، كه ناوه‌كه‌ت، ناوێكی ئاسایی نه‌بێت! و لێیان ده‌پرسیم مانای ناوه‌كه‌م چییه و ده‌یانپرسی ئه‌گه‌ر ناوێكی مه‌سیحییانه! به‌ڵام كه ده‌مگووت ناوه‌که‌م، ناوی گوڵێكه له چیا به‌رزه‌كانی باشوری كوردستان شین ده‌بێت، باسه‌كه چیتر بۆیان سه‌رنج ڕاكێش نه‌ده‌ما! ئه‌وه‌ش به‌راستی ژانی بوو و من هه‌ستم ده‌كرد سه‌باره‌ت به "نیوه‌كه‌ی تری خۆم" واته دایكی خۆشه‌ویستم كه كورد بوو، نامێهره‌بانیم كردووه! قه‌ت ده‌رفه‌تی وه‌م پێنه‌درا كه خۆم وه‌ک كچێكی نیوه كورد و نیوه عه‌ره‌ب بناسێنم! كه هاتم بۆ سۆئێد، هه‌ڵ‌و مه‌رجه‌كه گۆڕدرا. ئیتر ئه‌و دڵنیاییه كه من عه‌ره‌بم، نه‌ما! من لێره ده‌متوانم هه‌ر كه‌سێك بم، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه له هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی تێدا بوو. ئێستا ئیتر چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌كه‌م كه خه‌ڵك پرسیارم لێبكه‌م من له كوێرا هاتووم تا به شانازییه‌وه باسی "نیوه‌ی تری خۆم" بكه‌م! بابم پێیوایه كه من زۆر نامێهره‌بانم سه‌باره‌ت به ئه‌و، كاتێ له وڵامی ئه‌و پرسیاره كه له كوێرا هاتووم له پێشدا ده‌لێم نیوه‌م كورده و پاشان ده‌لێم نیوه‌م عه‌ره‌به! له‌وانه‌شه من به‌ڕاستی هه‌ستی بابم به‌م كاره‌ی خۆم بریندار بكه‌م. به‌لام ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوانمه شته‌كه، كه‌وابوو من هه‌ستی دایكم زۆر بریندار كردووه، به درێژایی ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ی نه‌متوانی بڵێم نیوه‌م كورده! من شانازی به هه‌ر دوویان ده‌كه‌م و خۆم وه‌ك به‌رهه‌مێك له په‌یوه‌ندی "تایبه‌تی" ئه‌وان و وه‌ك یه‌كه‌م نیشانه له سه‌ركه‌وتنی په‌ێوه‌نییه‌كان، سه‌ره‌ڕای جیاوازی "ڕه‌گه‌زیان" ده‌بینم! له هه‌مان كاتدا من ناتوانم عه‌ره‌ب بم، ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی له‌قه‌بێكی عه‌ره‌بی به دوای ناوه‌كه‌مه‌وه دێت. واته ناوی بابم! بۆ من شتێك هه‌یه زۆر به هێزتر له ناو و له‌قه‌ب و ته‌نانه‌ت له زمانێك كه پێی ده‌دوێم! من له ناو منداڵدانی ژنێكی كورد نوتفه‌م به‌سترا! یه‌كه‌م ئامێزێك منی به خۆیه‌وه گرت، كورد بوو، یه‌كه‌م كه‌س ناوچاونی ماچ كردم كورد بوو، به شیری ژنێكی كورد تێركراوم، و ناوه‌كه‌م، ناوێك كه هه‌موو به زمانی دێنن و ناوێك كه ته‌نانه‌ت له سه‌ر كێلی قه‌برم ده‌نووسرێت، كوردییه! باوه‌ر ناكه‌م پێویستیم به هێنانه‌وه‌ی هۆی زیاتر بێت له وڵامی خه‌ڵكانێك كه لێم ده‌پرسن بۆ زۆرتر خۆم به كورد ده‌زانم تا به عه‌ره‌ب !!! Sanarya Kalamgi 2003-06-18 - Beyan.net |