Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

July 15, 2003

ژنه و هه‌زار به‌دبه‌ختی ...
ئاوای درێژه به قسه‌كانی دا:‌ ئه‌وه‌ی بڵێم كه من به‌ش به حاڵی خۆم قه‌ت قه‌ت قه‌ت گه‌ردنی ئه‌و ژن یا پیاوه‌ی كه لێكردنه‌وه مووی ده‌ست و لاق و ژێرباغه‌ڵی ژنی كرده باو، ئازا ناكه‌م!! كافر به چاوی خۆی نه‌یبینێت ... بابا ئه‌وه چییه ... به‌راستی ئه‌گه‌ر من خودا بام، هه‌ر ژنێكی یه‌ک جار مووی ده‌ست یان لاق یان ژێر باغه‌لی به wax ، یان به ده‌زوو لێكردبێته‌وه، ده‌منارده به‌هه‌شت. دووهه‌م نازانم بـــــــــــــــــــــۆ؟ ئاخر بابه بۆ؟ كاتێ ئه‌وه‌‌نده‌مان ئێش و ئازار پێده‌گات، كاتێ دوای هه‌ر جاره‌ی هاوارمان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و زۆر جاریش وه‌گریان ده‌كه‌وین، بـــــــــــــــــــــــۆ دیسان ده‌یكه‌ینه‌وه؟ بۆ دیسان هه‌موو مانگێ، كۆڵێك پاره ده‌ده‌ین به wax و غه‌رغه‌ره‌ی نه‌پسێن و مه‌كینه‌ی به‌رقی و هه‌زار كوفت و ژاره‌ماری تر، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی لاق و له‌ته‌رمان ساف و سووف كه‌ین؟‌ بۆ كێ؟ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به قه‌د چه‌مه‌نه‌كانی مه‌یدانی قوتبال موویان به ده‌ست و لاق و سینگه‌وه‌یه؟ ئه‌وان ئه‌گه‌ر لاقی سافیان پێجوانه، با لاقی خۆیان ساف كه‌ن، كه‌س پێشیان پێناگرت ...

برۆ پان و باریك كردنه‌وه‌ش به‌زمێكه، ها! تازه باریكت كردۆته‌وه، ده‌بینی ئه‌وه وه‌رزی به سه‌رچووه و ئێستا برۆی پان مۆده! كوره سندانتان لێبدات! لێم گه‌رێن ژانی باریك كردنه‌وه‌که‌م له بیر بچێته‌وه، دوایی پانی بكه‌ن به مۆد! به‌دبه‌ختیه‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه! ئه‌وه چه‌ند ساڵه لێوی "باتێكراو" مۆده! هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ده‌بێ بچی و بای تێكه‌یه‌وه! دوایی كه له ژێر ده‌ستی دوكتور دێیه ده‌ر، وه‌ك مراویت لێهاتووه! بۆخۆت لێره‌یی و لێوه‌كانت دوو سێ هه‌نگاو له پێش خۆتن! پێش پێی خۆشت خۆ ناتوانی ببینی، ئاخر ماوه‌یه‌که مه‌مكی وه‌ك شووتی هاتۆته بازار! جار نا ده‌ڵێم خۆزگه‌م به خۆم كوڕ‌نیم ها. ئه‌گه‌ر كوڕ بام قه‌ت نه‌مده‌وێرا ده‌ست له هیچ كچێك بده‌م. بیر بكه‌وه ، كچێكت دیوه، خۆشت لێی هاتووه ، تامه‌زرۆیی ماچی لێوه‌كانی ئه‌م كچه‌ی ... ئه‌گه‌ر له ناكاو، كاتی ماچ كردنی، لێوی بپووچێته‌وه، چی بكه‌م؟ یان له پڕ سیلیكۆنی مه‌مكێكی بته‌قێته‌وه و ئه‌وی تر هه‌ر وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه ، هیچ كابرا خۆی لاسه‌نگ ده‌بێت، من هه‌ر له‌وێ له ترسان به عه‌رزێ داده‌كه‌وم! ناتوانی بزانی ئه‌و قژه درێژه جوانه، یان ئه‌و قژه كورته ڕێك و پێكه قژی ڕاستییه یان ده‌سكرده؟ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ ده‌ستی به سه‌ڕ دابێنیت یان قژی له ناو په‌نجه‌ت بگری و بۆنی پێوه‌كه‌ی؟ لێنابێته‌وه؟ برژانگی هین خۆیه‌تی ؟ نینۆكه‌كانی چی ؟ بڵێی لوتی بایه چه‌ند هه‌زار بێت؟

به بزه‌یه‌كه‌وه چاوم لێده‌كات. ده‌لێم ها، چییه، بۆ خۆشی؟ ده‌ڵێ : ئه‌و ژان و ئێش و به‌د‌‌به‌ختییه داوێنی پیاوانیشی گرتۆته‌وه! ئه‌ی ئه‌وه‌نییه مووی سینگ و پشتیان wax ده‌كه‌ن. سیلیكۆن داده‌نێن با سینگیان جوان بێت. مووی سه‌ریان ده‌چێننه‌وه. به workout خۆیان كووشتووه وه‌ك Kent هاورێكه‌ی باربی-یان لێبێت! ئه‌وه‌نێ ده‌ڕۆن - عه‌یب نه‌بێ - دوودووله‌كه‌یان گه‌وره و ئه‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه ... هه‌ر ژن نییه بۆته كایه‌ی ده‌ستی بازاری ڕۆژ !
... به‌رابه‌ری به‌مه ده‌لێن! لانی كه‌م له یه‌ك شتدا ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه به‌دبه‌ختن !!!




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------