July 18, 2003
ئه‌مڕۆ كه وتی : بڵێ بخوا ... وتم : به گیانی دایكم ...!! ناوچاوانی تێكنا! ڕووی گرژ كرد و به نابه‌دڵی وتی : بۆ دایكت له خوا گه‌وره‌تره!؟! **** ئه‌وانه‌تان له بیره .... مه‌رقه‌دی شێخه‌كان! مه‌رقه‌دی پیره به ناوبانگه‌كان، پیاوچاكه‌كان! كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ ژن ! له ڕێگه‌ی دوور و نیزیك ... به خۆدادان و سینگ كوتان! پارانه‌وه و ڵاڵانه‌وه! چاكه گه‌وره و چاكه چكۆله! شاڵ هه‌ڵواسین و ده‌رزیله به‌ستن! گومبه‌زان، چلدانه گرتنه‌وه! وه‌یسی القهرهنی ... گریان، گریان ، نیازی بوون به دایك، دایكی كوڕان! خاناقا، خه‌لیفه‌كان ... مه‌لا كوێره‌ی نووشتوو نووس! شێخ جه‌میل، وه‌دی هێنانی نه‌زر و نیازی ژنان ... كتێب گرتنه‌وه ... ئیستهخارهی قورئان ... قورئان ...!!! قورئان كه ده‌ستی به سهردادهن و سوێندی پێده‌خۆن و نازانن چی تێدا نووسراوه! قورئانی سه‌ر تاقه‌ی ژووره‌كان، قورئان كه بێ ده‌ستنوێژ ده‌ستی بۆ نابه‌ن! كه پێش كردنه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌ن و له سه‌ر سه‌ریان داده‌نێن ... هه‌مان قورئان كه بۆ ڕزگاری مڕۆڤ هات! هه‌مان كه ژنی له زینده به چال بوون ڕزگار كرد! ڕزگار ... !!! ههممممم .... له بیرمه له كلاسی "اخلاق و معارف اسلامی" مامۆستاكه‌مان!!! گوتی : ژن له ئیسلامدا ئه‌وه‌نده پایه به‌رزه، خوا سوره‌تێكی به ناو كردووه( النسا) !!!! (ئایه‌تی34 سوره‌تی ژن) :" پیاو سه‌ركار و سه‌رداری ژنانن، له به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پیاوی به گه‌وره‌تر داناوه و له به‌ر ئه‌وه‌ش كه پیاو ماره‌یی ده‌دات...." (ئایه‌تی 24 سوره‌تی ژن) : " كه پێتان ڕابواردن، كرێیان بده‌نێ" ئه‌گه‌ر ژنان زانیبایان له قورئاندا چوونیان باس لێكراوه، دیسان ماچیان ده‌كرد و له سه‌ر سه‌ریان داده‌نا؟ ئاوا ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر پیاو قورئان له سه‌ر سه‌ری دابنێت، ده‌توانم تێبگه‌م بۆ، به‌لام كه ژن ده‌یكات، سه‌رم سووڕ ده‌مێنێت! **** مه‌به‌ست بێڕێزی به باوه‌ری كه‌س نییه! به‌ڵام كه كابرا به زۆره ملی ده‌یه‌وێت من باوه‌ر بكه‌م ئه‌و ڕاست ده‌كات، ده‌یه‌وێت من باوه‌ر بكه‌م كه دینی ئه‌و ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری منه، كه‌مترین چاوه‌ڕوانی من ئه‌وه‌یه وڵامی پرسیارێكی ساكاری من بداته‌وه : چۆن دینێك كه له‌ودا دیه‌ی لاگونی چه‌پی پیاوێك به‌رابه‌ری دیه‌ی ژنێكه، ده‌توانێ من ڕزگار بكات!؟ (ماده‌ی 435 یاسای جزای ئیسلامی) |