Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

July 19, 2003

كه‌مێك بێتاقه‌تم! سه‌یر بیری بوون له لایانم كردووه! سه‌یر بیری دیتنیان، بیستنیان، له ئامێز گرتنیان ...
بووه تا ئێستا حه‌ز بكه‌ی بچی به دزی، ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری خوشكه‌كه‌ت بخوێنێوه، به‌ڵام وه‌بیر بێته‌وه خوشكت نییه...؟
بووه تا ئێستا حه‌ز بكه‌ی بچی به دزی، نامه‌كانی برا گه‌وره‌كه‌ت بخوێنێوه، و وه‌بیرت بێته‌وه برات نییه ...؟
دوو سێ ڕۆژه زۆر حه‌ز ده‌كه‌م بچم له ده‌رگای ماڵی خوشكم بده‌م ... وه‌بیرم دێته‌وه ... !!! ئه‌مڕۆ حه‌زم ده‌كرد به براكه‌م بڵێم پێكه‌وه بچینه ده‌ر، پیاسه‌یه‌ك بكه‌ین... وه‌بیرم هاته‌وه ... !!!

***
بووه تا ئێستا بیری ڕۆژێك بكه‌ی ده‌گه‌ل بابت ، له ئێواره‌یه‌كی زه‌رد و ناره‌نجی پاییز ، له پاركی ... دانیشتبووی قسه‌ت ده‌كرد ..
و دوایی وه‌بیرت بێته‌وه تۆ قه‌ت ده‌گه‌ڵ بابت نه‌چووی بۆ پارك ... ؟

كه‌مێك بێتاقه‌تم ...




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------