Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

July 20, 2003

كچه‌كان به دوایی دروونه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی خۆیانن ...

Terrafem ( ڕێكخراوه‌یه‌كی چالاكه بۆ یارمه‌تیدانی ژنان كه ده‌كه‌ونه ژێر زه‌خت و زۆری پیاو!) ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه كچانی بیانی كه ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ ‌زۆرتر نییه، په‌یوه‌ندی تله‌فوونیان گرتووه و داوای یارمه‌تیان كردووه بۆ دروونه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی! ئه‌و كچانه ده‌گه‌ڵ هاورێ كوڕه‌كانیان سێكسیان بووه. به وته‌ی Terrafem له زۆربه‌ی كات ئه‌وه كوڕه‌كانن كه كچه‌كان هانده‌ده‌ن بچن "خۆیان بدروونه‌وه" !!!

Bernadita Nunez به‌رپرسی Terrafem ده‌ڵێت : كچ په‌یوه‌ندیمان ده‌گه‌ڵ ده‌گرن و ده‌ڵێن هاورێ كوڕه‌كانمان هانیان داوین تله‌فوون بۆ ئێوه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیمان بده‌ن په‌رده‌ی كچێنیمان بدرووینه‌وه! چوونكه كوڕه نایه‌وێت ده‌گه‌ڵ ئه‌م كچه زه‌ماوه‌ند بكات! له زۆر به‌ی كاتیش ئه‌وه دایك و خوشكی كوڕه‌ن كه ناهێڵن كوڕه ده‌گه‌ڵ كچێكی كه پێش شوو كردن سێكسی ده‌گه‌ڵ ‌هه‌بووه، زه‌ماوه‌ند بكات و كوڕه‌كانیش حه‌ز ناكه‌ن به پێچه‌وانه‌ی ویستی دایك و بابیان كارێ بكه‌ن!!!
ئه‌و كچانه‌ی بۆ دروونه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی خۆیان داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن، زۆر گه‌نجن و پێش شوو كردن سێكسیان هه‌بووه، شتێك كه له هه‌ندێ له وڵاتان وه‌ك كوردستان، سومالی و توركیه، له كچ قه‌بووڵ ‌ناكردرێت.

داوای بێ بڕانه‌وه‌ی سێكس له لایان كوڕان ...
Bernadita ده‌ڵێت : ئه‌و دووبڵ موراڵه (double standard) له لای ئه‌و كوڕه گه‌نجانه جێی داخه! ئه‌و كوڕانه ده‌زانن كه سێكسی پێش شوو كردن بۆ كچه‌كان مه‌ترسی گیانی به‌دواوه‌یه، له سه‌ر ئه‌م حاڵه‌شڕا، مه‌رج له سه‌ر كچه‌ی داده‌نێن و بێ بڕانه‌وه داوای سێكس ده‌كه‌ن. دوایش پشت له كچه‌ی ده‌كه‌ن و هانیان ده‌ده‌ن بچن و په‌رده‌ی كچێنی خۆیان بدروونه‌وه! نازانم بۆ نابێ شتێكیش له لای كوڕان هه‌بێت بۆ دروونه‌وه؟!!!
كه ئه‌م كچه گه‌نجانه په‌یوه‌ندیمان ده‌گه‌ڵ ده‌گرن یه‌كه‌م داوای دیتنی دوكتورێك ده‌كه‌ن كه بتوانێت په‌رده‌ی كچێنیان بدرووێته‌وه و یان هه‌ندێ جار داوا ده‌كه‌ن دوكتورێك شایه‌تی وه‌ی بدات كه ئه‌وان هێشتا هه‌ر كچن، ئه‌گه‌ر چی ڕاست نییه و سێكسیان بووه! هه‌ندێ دایك و باب به نووسراوه‌یه‌كی ئه‌وها له لایان دوكتورێك ڕازیی ده‌بن!
ئه‌وه‌ش بڵێم كه هه‌ندێ پیاوی خه‌لكی ئه‌م وڵاتانه مانیی ئه‌م فه‌رهه‌نگه كه كچ بۆ شه‌وی بووكێنی ده‌بێ "په‌رده‌ی كچێنێی" مابێت، وه‌ك گرفتێكی گه‌وره چاو لێده‌که‌ن .

ڕوانینێكی كون ...
ئه‌سه‌د نودینگان كورده و به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری كوردان له سۆئێده . ئه‌سه‌د ده‌لێت: زۆر جار ئه‌و ڕوانینه كۆنه‌ی له سه‌ر ژن و "كچ بوونیی" پێش شوو كردن، دیوه و ئه‌وه شتێكه كه ده‌بێ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر بگیرێت! ئه‌سه‌د له درێژه‌ی ‌ قسه‌كانیدا ده‌لێت : كاربه‌ده‌سته‌كان و ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه كولتوریه بیانییه‌كان، ده‌بێ هه‌‌وڵ ‌بده‌ین به ئاشكرایی ئه‌و باسه له كۆمه‌ڵگادا بكه‌ینه‌وه. ئه‌وه به‌شێك له مافی ژنه كه خۆی بریار له سه‌ر له‌شی خۆی بدات.

سه‌رچاوه




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------