July 23, 2003
ده‌ربرینی هه‌ست و بیروڕا و بۆچوون هه‌میشه ئاسان نییه! لانی كه‌م بۆ زۆر كه‌س! ده‌رده دڵ كردن ڕه‌نگه دژوارترین بێت! ڕووت كردنه‌وه‌ی هه‌ستی ده‌روون، هێزێكی تایبه‌تی ده‌وێت. پێویست ناكات هه‌ستی دڵداری بێت و له ده‌وری عه‌شق و عاشقی بخوولێته‌وه! قسه‌كردن و ده‌ربرینی هه‌ست هێزی ده‌وێت! ڕاستیت ده‌وێت قسه كردن ده‌گه‌ل هه‌موو كه‌س خۆش نییه! وه‌ك بڵێی هه‌موو گوێیه‌ك بۆ قسه‌كانی تۆ ساز نه‌كراون! هه‌ندێ نازانن گوێ بده‌نێ! هه‌ندێ به‌درێژایی ئه‌و كاته‌ی تۆ قسه ده‌كه‌ی خۆ مات ده‌كه‌ن و له جێی ئه‌وه گوێ بۆ تۆ ڕاگرن، بیر له وڵامێك ده‌كه‌نه‌وه كه قه‌راره پێت بده‌نه‌وه! هه‌ندێ زۆر ناشیانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌م قه‌ناعه‌ته‌ت بگه‌یه‌نن كه هیچ نییه و بایه‌خی وه‌ی نییه بیری لێ بكه‌یه‌وه! ده‌لێی له بیریان كردووه كه تۆ و ئه‌و دوو تاكه‌كه‌سی جیاوازن و بایه‌خ به دوو شتی جیاواز ده‌ده‌ن ... به هه‌ر حاڵ ... ڕۆیــــــــا كه منداڵ بوو و هێشتا زۆر جوان زمانی نه‌كردبووه، ببوو به "سه‌نگی سه‌بووری" من! ئه‌و ڕۆژانه‌ی له لای من بوو، ئه‌و ڕۆژانه‌ی من پڕ بووم له قسه بۆ گووتن ، به‌رامبه‌ر ڕۆیـــــــا داده‌نیشتم و قسه‌ی دڵی خۆمم بۆ ده‌كرد. باسی هه‌موو شتێك و هه‌موو كه‌س ... هه‌ندێ جار به چاوه ڕه‌شه‌كانی وای چاو لێده‌كردم، باوه‌ڕم ده‌كرد تێده‌گات ده‌لێم چی و له‌ناكاو ترسێك دایده‌گرتم مه‌بادا دڵته‌نگم كردبێت. ڕاست ئه‌و ده‌مه‌ی من پێم وابوو ئه‌و لێم تێگه‌یشتووه ، سه‌ری كه‌مێك لار ده‌كرده‌وه و به زمانه شیرینه‌که‌ی خۆی ده‌یگووت : كایه بكه‌ین؟ ئه‌مشه‌و كه نووسراوه‌یه‌كی جوانی یه‌كێك له وێبلاگه كوردییه‌كانم ده‌خوێنده‌وه و كۆمێنتاره‌كانی بۆیی نووسرابوو، دیم وه‌بیر ئه‌و قسه‌ی ڕۆیـــــــــــا كه‌وتمه‌وه : كایه بكه‌ین؟ دڵنیا بووم ڕۆیــــــــا چه‌نده له قسه‌ی دڵی من تێگه‌یشتبوو، نووسه‌ری كۆمێنته‌كانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده له مه‌به‌ست و هه‌ستی خاوه‌ن بلاگه‌كه ... كایه بكه‌ین!!! |