July 27, 2003
به‌رێز بێهره‌نگی ئه‌م كاته‌ت باش! شه‌و دره‌نگه و باران ده‌بارێت و من بێخه‌وم دیسان، تۆ بایی چیت ده‌كرد؟ شێعرێكت ده‌خوێنده‌وه؟ یان چیرۆكێك له نووسراوه‌كانی خۆت؟ ئه‌گه‌ر بزانی چه‌نده بیری ماسی ڕه‌شه بچكۆله‌م كردووه. زۆر گرینگ نییه ئه‌گه‌ر چیرۆكی ماسی ڕه‌شه ڕاست بێت یان خه‌یاڵ ، گرینگ ئه‌وه‌یه تۆ فێرت كردین ده‌ریایه‌ك هه‌یه و ئه‌و گۆمه مه‌نده هه‌موو دنیا نییه . ئه‌گه‌رچی ئێستا هه‌موو له گوێمانا ده‌خوێنن دنیا هه‌ر ئه‌و گۆمه مه‌نده ناو چاوان گرژه‌یه. فێرت كردین ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ جارێكیش بێت، له خۆمان بپرسین "ئاسمانی هه‌موو جێیه‌ك هه‌ر ئه‌و ڕه‌نگه‌یه؟" فیرت كردین كه منداڵ ده‌بێ منداڵ بێت! ئه‌گه‌رچی منداڵه‌كانی سه‌رده‌می ئێمه زۆر منداڵ نین! وه‌ك گه‌وران جل له‌به‌ر ده‌كه‌ن و وه‌ک گه‌وره‌كان خه‌م ده‌خۆن . ئێستا منداڵه‌كان له مێژووی شه‌ری كچانی سۆئێدی بۆ مافی masturbate باش ئاگادارن. ڕاستیت ده‌وێ، لێره هه‌واڵێكی تازه نییه، ڕۆژنامه‌كان پڕن له ده‌مه قاڵه‌ی گه‌وره‌كان و خۆكوشتنی ژنان و دوو سێ وتاری كورت و درێژ له سه‌ر مافی پێشێل كراوی مرۆڤ. كچان هێشتا ڕێی چوونه قوتابخانه‌یان لێ ده‌به‌سترێت و هێشتا له سه‌ر دڵداری ده‌كوژرێن . مرۆڤ هێشتا هه‌رزانه لێره! نه‌هاتی سه‌ردانێكی ئێمه بكه‌ی ... ده‌چووین سه‌رێكی هه‌موو كه‌چه‌ڵه كۆتربازه‌كان و ته‌لخون و ئۆلدوزه‌كانی كوردستان و ئازه‌بایجانمان ده‌دا. ڕاستیت ده‌وێ زۆر په‌شێوی حاڵی ماسی ڕ‌ه‌شه‌كه‌م! ئاخر هه‌روا بێ سه‌رو شوێن چوو، من ده‌ترسم خه‌ڵك له بیری كه‌ن ئه‌گه‌ر تا ئێستاش له بیریان نه‌كردبێ. ده‌ترسم كه‌س خه‌و به ده‌ریاوه نه‌بینه! ده‌ترسم ماسی بچووكه‌كان له‌م گۆمه مه‌نده دا پیر بن! ده‌ترسم بێ دیتنی ده‌ریا بمرن ... تكایه هه‌واڵێكی ماسی ڕه‌شه بچكۆله‌م بۆ بنێره با له په‌رێشانی بێمه ده‌ر ! چاوه‌رێی هاتنی هه‌واڵێك ده‌كه‌م ... |