August 30, 2003
ژن له ڕوانگه‌ی مـــــــــــه‌حه‌ممه‌د (س.د.خ. پ) پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی : * ژن له بارێكه‌وه خوار خۆلقاوه! ئه‌گه‌ر بته‌وێت ڕاستی كه‌یه‌وه، ده‌شكێت و له كار ده‌كه‌وێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێت هه‌ر وا به‌هره‌ی لێوه‌رگری، ده‌توانیت، لێی گه‌رێ به خواری بمێنێته‌وه!!! * مساحقه ( سێكسی ژن ده‌گه‌ڵ ژن) وه‌ك له‌وات (سێكسی پیاو ده‌گه‌ڵ پیاو) وایه. هه‌ر دوو ژنێك كه كاری ئاوایان كرد، بیانكوژن، بیانكوژن ، بیانكوژن ! * هه‌ر كات ژنێك له جێیه‌ك كه دانیشتووه، هه‌ستا، پیاو نابێ له‌وێ دا‌نیشێت تا جێیه‌كه‌ی سارد ده‌بێته‌وه! * به شولك له ژنه‌كانتان مه‌ده‌ن، به‌ڵكوو به برسییه‌تی و بێ جل و به‌رگی ته‌نبێیان بكه‌ن، با خوا له دونیا و ئاخرت ڕزگارتان كات! * باشترین كار بۆ ژن "ڕێسین" ه !!! * ئه‌گه‌ر ئه‌مرم كردبا كه بۆ غه‌یری خوا سوژده به‌رن، ده‌موت كه ژنان بۆ مێرده‌كانیان سوژده به‌رن!!!! * هه‌ر كه‌س به قسه‌ی ژنه‌كه‌ی بكات، خوا ده‌ینێرێته جه‌هه‌ننه‌م! پرسیان مه‌به‌ست له "به قسه كردن" چییه؟ فه‌رمووی:" وه‌ك ئیزن وه‌ر‌گرن بچن بۆ حه‌مام یان بۆ زه‌ماوه‌ند و پیاو ئیزنیان بدات" !!!! * له چه‌ند حه‌دیسدا پێغه‌مبه‌ر ئاوای فه‌رمووه : باشترین ژن ئه‌و ژنه‌یه كه منداڵی زۆری بێت، هاورێی مێردی بێت و به حه‌یا و نامووس بێت. له ناو كه‌س و خزم وكه‌سی خۆی عه‌زیز و له لای مێردی خۆی زه‌لیل بیت. خۆی ته‌نیا بۆ مێرده‌كه‌ی جوان بكات و خۆ له كه‌سی تر داپۆشێت. هه‌رچی مێرد وتی، به قسه‌ی بكات و گوێ له مست بێت. كه ده‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ته‌نیا بوون، هه‌رچی ئه‌و داوای لێ‌كرد، كه‌مترخه‌می نه‌كات، به‌ڵام به‌زم نه‌گرت و داوا نه‌كات كه ئه‌ویش "به كامی دڵ" بگه‌یه‌نێت!!! خراپترین ژن، ژنێكه كه له ناو خزم و كه‌سی عه‌زیز نه‌بێت و به سه‌ر مێرده‌كه‌یدا زاڵ بێت و منداڵدار نه‌بێت و كینه له دڵ بێت و شه‌رم له كاری خراپ نه‌کات. كه مێرده‌كه‌ی له ماڵ نه‌بوو خۆی بڕازێنێته‌وه و خۆ به كه‌سی تر نیشان بدات. كه مێرده‌كه‌ی هاته‌وه، گوێ به فه‌رمانی ئه‌و نه‌بێت و شه‌وانه ئاواتی دڵی پیاوه‌که‌ی به جێ نه‌هێنێت! * كاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا بڕیاری بۆ شه‌ڕێك ده‌دا، ژنه‌كانی خۆی هه‌موو كۆ ده‌كرده‌وه و ڕاو بۆچوونیانی ده‌پرسی، دوایش به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ی ئه‌وان، بڕیاری خۆی ده‌دا! * كه پێغه‌مبه‌ر ده‌ینارد بۆ داواكاری كچێك، ده‌یفه‌رموو "بۆن به ملیه‌وه بكه‌ن، بۆنی خۆشی لێبێت و چاو له گوێزینگی لاقی بكه‌ن، خڕ وخۆڵ بێت" |