August 2, 2003
حه‌ز ده‌كه‌م چاو له سه‌ر یه‌ك دانێم! حه‌ز ده‌كه‌م گوێم له هیچ نه‌بێت! حه‌ز ده‌كه‌م خۆم بم و ده‌نگی عود ... نه ڕابردوویه‌ك، نه داهاتوویه‌ك ... نه ته‌نانه‌ت ئێستایه‌ك!! حه‌ز ده‌كه‌م چاو له سه‌ر یه‌ك دانێم و له خۆم دوور ببمه‌وه! حه‌ز ده‌كه‌م ئیتر بیر له هیچ شتێك نه‌كه‌مه‌وه ... هیچ شتێك! حه‌ز ده‌كه‌م هێنده له خۆم نپرسم بۆ ؟ ... بۆ ؟ ... بۆ؟ حه‌ز ده‌كه‌م بڕۆمه جێیه‌کی دوور، زۆر دوور! به‌رز، زۆر به‌رز! حه‌ز ده‌كه‌م زه‌مان نه‌بێت، هیچ زه‌مانێك! مرۆڤ نه‌بێت، هیچ مرۆڤێك! شوێن نه‌بێت، هیچ شوێنێك! ته‌نیا بۆشاییه‌كان ! من... بۆشایی... بێ هیچ زه‌مه‌نێك ... بێ هیچ بیرێك ! **** كه‌ی گرینگه؟ من هه‌بم، تۆ هه‌بیت، نه‌بین! بوون یا نه‌بوون. نووسین یان نه‌نووسین... ڕۆژێك هه‌موو شتێك ته‌واو ده‌بێت. ته‌نانه‌ت ده‌نگیش! ئه‌وه‌نێ ئێستا ئیتر ده‌نگت نییه! نه‌ماوه! ئه‌وه‌نییه من تاسه‌ی ده‌نگت ده‌كه‌م ... *** چاوم له سه‌ر یه‌ك داناوه! گوێم له ده‌نگی عوده و بیر له‌و شه‌وه‌ی ده‌که‌مه‌وه هه‌ناسه‌كان تێكه‌ڵاوی ده‌نگی عود بوون! چاوم له سه‌ر یه‌ك داناوه! نا، هیچ شتێك ناتوانێ من له خۆم بستێنێت! ئه‌و نامۆییه پێی ناگاته ئه‌و دنیایه‌ی له قوڵایی دڵم سازت كردووه! لێره من ته‌نیام! نامۆیی نییه! لێره هیچ هه‌ستێك سه‌ری لێنه‌شێواوه! لێره هه‌ر منم و دڵم و ده‌نگی عود و هه‌ناسه ... ئیتر هیچ ! |