August 4, 2003
ئه‌م شه‌وه‌ش تێده‌په‌رێت ... بێ یان ده‌گه‌ڵ تۆدا، بێ یان ده‌گه‌ڵ مندا. ئه‌م شه‌ویش تۆ وه‌ک سێبه‌ر له ته‌ڕایی نیگای مندا ده‌خزییه خوار و ده‌كه‌وییه ناو داوێنی بیره‌وه‌رییه‌كان ... و من دیسان به هه‌ر به‌شێكی گیانی تینووم داوای تۆ بكات ده‌ڵێم: ڕۆیشتوویی! چاوه‌كانم، ده‌سته‌كانم، لێوه‌كانم، قژم ... هه‌موو داوای تۆ ده‌كه‌ن ... ده‌یانه‌وێت بزانن كه‌ی دێیه‌وه! پێیان ده‌ڵێم: نازانم كه‌ی، به‌ڵام دڵنیام ڕۆژێك دێته‌وه تا ئه‌و به‌شه‌ی دڵیی كه لای من جێ ماوه، بیباته‌وه ... به‌س نازانم ئه‌و ڕۆژه من ده‌مێنم یان نا ... نیوه شه‌وه و تۆ ده‌گه‌ڵ تا و تاریكی دووپات ده‌بییه‌وه ... |