August 11, 2003
چه‌ند جارێك هه‌ڵكه‌وتووه كه هه‌واڵی مردنی كه‌سێكیان پێداوم، پێش ئه‌وه‌ی بیر له دڵته‌نگی خۆم بكه‌مه‌وه بیرم له باشی و به‌جێ بوونی ئه‌م مردنه كردۆته‌وه! ماوه‌یه‌ك پێش كه په‌یوه‌ندی گرت و وتی.... كۆچی دوایی كردووه، یه‌كه‌م شت كه وتم ئه‌وه بوو: چ باش! حه‌ساوه! هۆیه‌كه‌شی نه‌خۆشی و زه‌لیل بوونی ئه‌م كه‌سه بوو. ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نه‌خۆش بوو، زه‌لیل بوو. پێشتر ژنێكی باڵابه‌رز بوو و له‌م دوایانه كه وێنهكانیم ده‌دیت، چ له خۆی جارانی نه‌ده‌چوو، چ شتێكی وای لێنه‌مابوو! پێموابوو مردن ته‌نیا كارێك بوو كه ده‌یتوانی بیكات! به‌ڵام خه‌یاڵم زۆر به مه‌رگی ئه‌وه نه‌گیرساوه و بیرم له هه‌ندێ شت كرده‌وه كه ئه‌و مردنه بۆی زیندووكردمه‌وه! چه‌ند كه‌سم هاتنه‌وه بیر كه تازیندوو بوون كه‌س باسی "باشی و چاكه"ی نه‌ده‌كردن و كه ڕۆیشتن ئاخ و داخهكان و فرمێسك ڕژاندنهکان بێ بڕانه‌وه بوون! بیرم له غه‌یبه‌ت كردن و قسه هه‌ڵبه‌ستن و ته‌وس وته‌شه‌ری پێش مردن و به ئه‌ژنۆ دادان و كوڵمه ڕنینی پاش مردن كرده‌وه ... كه هه‌ر دوو به لای منه‌وه قۆڕ و بێمانان! خۆمان ده‌ڵێن : مردوو كه مرد لینگی درێژ ده‌بێ! درۆمان نه‌گوتووه! تا زیندوون كه‌س سوێند به سه‌ریان ناخوا، چونكه بایه‌خێكی نییه، كه مرد سوێند به گۆڕه‌كه‌ی ده‌خۆن چوونكه ... ! به‌ڕاست چوونكه چی؟ من تێناگه‌م؟ مه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س كه مرد ڕێز وحورمه‌تی ده‌چێته سه‌ر؟ یان ده‌بێ بچێته سه‌ر؟ كابرایه‌كم هاته‌وه بیر له ژوور سه‌ر مردووه‌كه وه‌ستابوو، كوڵمی خۆی ده‌ڕنی و ده‌گریا و ده‌یگوڕاند : فلانی گه‌رنت خۆش و ئازا بێت!!! وا دیار بوو ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ده‌نگیان پێكه‌وه نه‌بوو و له هه‌موو جێیه‌ك و له لای هه‌موو كه‌سێك قسه‌یان به یه‌ك ده‌گووت، كاتیان نه‌بوو سه‌ردانی یه‌ك بكه‌ن، دانیشن و گرفته‌كه‌یان چار بكه‌ن و له یه‌ك خۆش بن!!! یان ئه‌ویان كه ده‌گریا و ده‌گریا كه من قه‌ت خۆم نابه‌خشم قه‌دری دایكم نه‌زانی و ڕێزم لێ نه‌گرت، كه‌چی ئێستا بابه پیره‌که‌ی كردۆته گه‌پجاری عاله‌مێ و خوشك و براكه‌ی نادوێنێت ... دڵنیام چاوه‌رێیه بمرن دوایی هه‌ست به په‌شیمانی بكات! ڕه‌نگه مرۆڤ هه‌ر وابێ، ڕه‌نگه مرۆڤ مردوو په‌رست بن، نازانم! به‌ڵام له یه‌ك شت دڵنیام هه‌میشه زۆر دره‌نگ تێده‌گه‌ین و زۆر به ده‌گمه‌ن ئه‌زمۆن وه‌رده‌گرین! ئه‌رێ، له‌وه‌ی دڵنیام! *** من قه‌ت ناچم بۆ پرسه‌ی كه‌س! پێم به شتێكی بێ مانایه! ئه‌ویش به‌و داب و ڕه‌سمه‌ی ناو خۆمان! پرسه‌ی لای ئێمه خه‌مێك ده‌خاته پاڵ خه‌مه‌كانی تره‌وه و بارت لێ قورس‌تر ده‌كات! ئه‌گه‌ر بمه‌وێت و ئه‌گه‌ر له ده‌ستم بێت، به شێوه‌ی خۆم به‌شداری خه‌میان ده‌بم، ده‌نا لێی ده‌گه‌ڕێم! پرسه، له هاتنی خه‌ڵك بگره تا دانیشتنیان به یه‌ک ساعه‌ت و دوو ساعه‌ت، به فاتیحه دادانیان و به قسه و باسی ههللهق مهللهقیان، به مانه‌وه‌یان و به شێوه‌ی دڵدانه‌وه‌یان هه‌مووی له درۆیه‌كی گه‌وره دهوێنێت، كه چاو له چاوت ده‌كه‌ن و پێتی ده‌ڵێن و پێیان وایه تۆ ئه‌وه‌نده نافامی، باوه‌ریان پێده‌كه‌ی. كه كابرا هات دانیشت و هێشتا ژێر قنی گه‌رم دانه‌هاتووه ده‌ڵێ: ڕه‌حمه‌تی خوا له‌و كه‌سه‌ی فاتیحه‌یه‌ك داده‌دا و خۆی زوو ده‌ڵێ :الفاتیحه با ڕهحمهتهكه بۆ خۆی بێت، كه ئه‌وه‌ی تر هێشتا كابرا هه‌ته‌ران پهتهرانی خۆی به عه‌ره‌بی ته‌واو نه‌كردووه ، فاتیحهیهكی تر به ڕیشی خه‌ڵكه‌وه ده‌كات و هه‌موو ده‌ست ده‌كه‌ن به عه‌ره‌بی ورته ورت ده‌كه‌ن و نازانن ده‌لێن چی ... خۆت و ئینسافی خۆت، ئه‌وه بۆ دڵخۆش كردن ده‌بێت؟ مردوو به‌مه له ئاگری غه‌زه‌بی خوا ڕزگار ده‌بێت؟ *** مردن شتێكی باشی هه‌یه، خزم و كه‌س له ده‌وری یه‌ك كۆ ده‌كاته‌وه! یه‌ك خراپه‌ی تریشی هه‌یه، وه‌بیرت ده‌خاته‌وه هه‌موو له ده‌ور یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خۆش نییه! زۆر شت كه حه‌ز ناكه‌ی بیبینی، ده‌یبینی. ئه‌وه‌ی نابێ بیبیستی ده‌یبیستی و ئه‌وه‌ی ده‌پارایه‌وه درۆ بێت و وا نه‌بێت، به چاوه جوانه‌كانی خۆت ده‌بینی كه درۆ نییه و وایه و دیاره واش ده‌مێنێت!!! مردن شتێكه من هیچ تێیناگه‌م! به‌ڵام به باوه‌ڕی من مردن ناتوانێ ده‌ستپێكرد یان كۆتایی هیچ پهێوهندییهك بێت! تۆ ناتوانی ده‌گه‌ل كه‌سێك كه ده‌مرێت، په‌یوه‌ندی ده‌ست پێبكه‌ی و خۆشتبوێت و ڕێزی بگری. تۆ ناتوانی ده‌ست له خۆشویستنی كه‌سێك هه‌ڵگری ته‌نیا چوونكه مردووه! من ده‌زانم به‌یانی كه مردم، دۆستم زۆر ده‌بێت، دڵنیام ته‌نانه‌ت ئه‌وانی زۆرتر له 10 ساڵه هه‌واڵی منیان نه‌پرسیوه و نه‌بیستووه بۆم ده‌گرین و باسی باشی و "به‌ڕۆحم" بوونم ده‌که‌ن!!! دڵنیام ده‌یان بیره‌وه‌رییان وه‌بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه من هه‌ر ئاگاشم لێی نییه، به‌ڵام منیشی تێداوێن. دڵنیام شتێكم لێ ساز ده‌كه‌ن كه من قه‌ت نه‌بووم و ناتوانم ببم، ئه‌وه هێشتا نه‌مردووم وایان كردووه چوونكه دوورم ... به‌ڵام هیوادارم، به دڵ ئاواتمه كه مردم كه‌س سوێند به گۆڕه‌كه‌م نه‌خوات! با به‌س بێت... ئیتر به مردوویی درۆم ده‌گه‌ل مه‌كه‌ن! *** ده‌ڕۆم بیر بكه‌مه‌وه بزانم بۆ ئێمه تا هه‌ین و ده‌رفه‌تمان هه‌یه بۆ یه‌ك و ده‌گه‌ڵ یه‌ك باش نین و بۆ هێنده پێمان خۆشه له مردووكانمان پاڵه‌وان ساز بكه‌ین؟ |