August 23, 2003
چاوم له ئاوێنه ده‌كرد. ده‌موت: باشه ئاخر چیته تۆ، پێم ناڵێی؟ دوایی گرێی گریانێك قورگمی ده‌گرت و جوتێك چاوی پڕ له فرمێسكم ده‌دیت. دڵم بۆی ده‌سووتا، ڕازی ده‌بووم:" باشه، ههڵیانڕێژه. خۆت ڕزگار كه...." زۆر زوو فرمێسكه‌كان دڵۆپ دڵۆپ ده‌ڕژانه سه‌ر گۆنا و به‌ره‌و چهنهگاو بهرگهردن ده‌ڕۆیشتن ... ده‌ی باشه، ئێستا پێبكه‌نه، تكایه! بزیه‌ك ... به لوتی سوور و برژانگه ته‌ڕه پێكه‌وه نووساوه‌كانی ... ****** وه‌ك چۆن فاڵچی فینجانی قاوه سه‌ر و خوار ده‌كات و تێی ڕاده‌مێنێت، ئاوێنه به وردی سه‌یری سه‌ر و خوار و ڕاست و چه‌پی كردم و وتی وه‌ره پێش: " ژێر چاوت ڕه‌ش هه‌ڵگه‌راوه. پێموایه هین بێخه‌وی بێت. لێوه وشكهكهت من وه‌بیر ماسییه‌ك ده‌خاته‌وه له ئاو دوور كه‌وتبێته‌وه! جێ پێی دوو دڵۆپی قه‌تیس ما‌و، به سه‌ر برژانگه‌كانته‌وه دیاره... سوێر! ڕه‌نگی چاوه‌كانت ... وه‌ره پێشتر بزانم ... ڕه‌نگی چاوه‌كانت ماندوویی چاوه‌روانی پێوه دیاره! ئاوێنه ده‌پرسێت: دهسرهیهكت بده‌مه؟ تۆ خۆت وڵامی بده‌وه، من هیچ تاقه‌تیم نییه. پێی بڵێ ئه‌و فرمێسكانه زۆر سوێرن، ئیتر نامه‌وێت بڕژێنه خوار. بزهیم به‌و ماسییه دادێت له ئاو دوور كه‌وتۆته‌وه... پێی بڵێ ئه‌و دڵۆپه قه‌تیس ماوانه ناكه‌ونه خوار، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شاعیر خۆی بێت، به‌رامبه‌رم دا‌نیشێت و تا به‌یانی به گوێما بخوێنێت : " به‌ڵێ گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌كا ناسۆری دڵ مه‌رهه‌م" |