Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

September 9, 2003

1)
ئه‌مڕۆ كه هه‌روا خه‌ریكی نووسین بووم و لاپه‌ره‌كانی ده‌فته‌ره‌كه‌م خێرا خێرا هه‌ڵده‌داوه، تووشی ڕسته‌یه‌ك بووم كه به تاقی ته‌نیا له ناوڕاست لاپه‌ره‌یه‌كی سپی نووسرابوو : " دۆینێ، ئه‌‌مڕۆ هه‌میشه بیرت ده‌كه‌م. سه‌رزل خۆشمده‌وێی" نه‌‌منووسیوه كه‌ی نووسراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆش ویستبام شتێك بنووسم هه‌ر ئه‌وه‌م ده‌نووسی !

2)
"ڕۆژی له دایك بوونی فاتمه‌ی زارا، ڕۆژی ژنت لێ پیرۆز بێت"
ده‌ی من زۆرم هه‌وڵ دا خۆمی لێ گێژكه‌م، به‌ڵام كه ئه‌مڕۆ بۆ باری نازانم چه‌ندم پیرۆزباییان لێكردم سه‌ڕم سووڕ ما...
فاتمه‌ی زارا ... هممممم ، ڕۆژی ژن ... ئاهااااا ... پیرۆزه !!!
پیرۆزه ؟؟؟؟؟

3)
" ئه‌و جۆره‌ی تۆ باسی مافی ژنت ده‌كرد، قه‌ت پێموانه‌بوو شوو بكه‌ی".
خۆم زۆرم هه‌وڵدا حاڵی بم كه شوو كردن و باسی مافی ژن كردن چ په‌ێوه‌ندییه‌كی به‌یه‌كه‌وه هه‌یه! دیاره ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌ بێت كه چوونكه داوای مافی خۆت ده‌كه‌ی و تا ڕاده‌یه‌كی ئاگادری مافه‌كانی خۆتی، ئه‌و چاوه‌روانییه هه‌یه كه نه‌بییه ژێر چه‌پۆكه و ژیانێكی به‌رابه‌ر و یه‌کسانت ده‌گه‌ڵ هاورێ و هاوده‌می ژیانت هه‌بێت ، ئه‌وه من تێده‌گه‌م و پێشموایه چاوه‌روانییه‌كی به جێ و ڕه‌وایه‌! به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌ بێت كه نا، چوونكه تۆ ده‌ڵێی مافی ژن پێشێل ده‌کردرێت و ده‌گه‌ڵ پیاو یه‌كسان چاولێناكردرێت، كه‌وابوو " نــــــابێت" شوو بكه‌ی و هیچ پیاوێكت خۆش بوێت! من له‌و ئارگومێنته تێناگه‌م و باوه‌ریش ناكه‌م كه‌مترین مانای هه‌بێت! ئه‌گه‌ر باش بۆ شته‌كان بچین هیچ پێویست ناكات "پاك و پیس" تێكه‌ڵ كه‌ین و هه‌موو به ئاگرێك بسووتێنین. ئه‌وه‌م له‌و ماوه‌یه به هاورێكانی خۆم وتووه و دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه له پێشێل كردنی مافی ژن، ته‌‌نیا پیاو نییه كه تاوانباره. ئێمه‌ی ژن له نه‌شكانی ئه‌و بازنه داخراوه به‌شمان هه‌بووه و هه‌یه!




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------