September 29, 2003
چه‌ند رۆژێكه بای دێت و سارده! خۆره‌تاوی پایزی وا دیاره دڵی له‌و ئاسامنه خۆڵاوییه نابێته‌وه، هه‌ر جارنا جارێ خۆیی و تیشكێكی بێتینی ڕوو ده‌نوێنن و زوو ون ده‌بنه‌وه. كۆمه‌ڵێك كچی جوان هێشتا خه‌ریكی ڕه‌ق به‌ڕه‌قایه‌تی ده‌گه‌ڵ سه‌رمای ئه‌و وه‌رزه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌توانی له جله هاوێنێكانیان و خۆ هه‌ڵخستنیان له ژێر تیشكی بێتینی خۆردا ببینیت. له پشووكانی نێوان دوو ده‌رسدا، هه‌رای جه‌ماعه‌ت له تله‌فوون و ڕیز بوونی میلله‌ت بۆ كڕینی چایی و قاوه، دیمه‌نێكه قه‌ت ناگۆڕدرێت. مامۆستاش هه‌موو ڕۆژێ ده‌ێت و ماوه‌یه‌ك چاوه‌روانی هاتنه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌كات و دوایی به ئارامی ده‌لێت : "جاران، ئه‌وه‌نده‌ی من له بیرم بێت، ده ده‌قیقه قه‌ت ئه‌وه‌نده دوور و درێژ نه‌بوو ... " منیش ئه‌گه‌رچی هه‌وڵم داوه هێشتا نه‌متوانییوه ده‌ست له شێوه‌ی ژیانی "شێتانه‌ی" خۆم هه‌ڵگرم. كه‌م ده‌خه‌وم و كه‌م ده‌خۆم و كه‌م ده‌دوێم. گۆڤان گوتی "جلال آل احمد" گوتوویه‌تی: "مرۆڤه‌كان یان ده‌ژین یان بیر ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و ده‌لێت من( یانی ته‌وار) نه ده‌ژیم و نه بیر ده‌كه‌مه‌وه. ویستم به شێوه‌یه‌ك پێی بسه‌ڵمێنم وا نییه، به‌ڵام تاقه‌تم نه‌بوو "بیری" لێبكه‌مه‌وه... نا، بۆ چی پێویسته من شتێك بسه‌لمێنم؟ پێوه‌ر و پێوانه‌كان... نا، من و كاك جه‌لال خواشمان یه‌ك نییه! له سێهه‌م دێڕی نامه‌که‌تدا نووسیوته :" مردن یانی ژیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی ڕابردوو". له بیرم بێت پرسه‌یه‌ك بۆ خۆم دانێم. ئه‌مجاره‌یان به‌ڵام ئه‌گه‌ر نامه‌ت نووسی كه‌متر له سی لاپه‌ره‌ی بنووسه با من له كۆڵانی نامۆی پشت وشه قورسه‌كانیی، ڕێگه‌ی گه‌رانه‌وه ون نه‌كه‌م. ده‌خیلت بم تۆزێ بۆنی نانی گه‌رم و گه‌رمای ڕوانینی نیگات بنێره با من لێره كلێن و قوژبنه‌كانی پێ پڕ كه‌مه‌وه. هاورێم پێوانه‌ی به‌خته‌وه‌ری هه‌ر كه‌س تایبه‌ته. جا كه تۆ دێی ده‌لێی:" تۆ به‌خته‌وه‌ریی و ناشكوور"، لێت ده‌گه‌رێم چۆنت پێ خۆشه وا بیر بكه‌یه‌وه. به‌ڵام بریا وتبات بۆ من كه دیواری ئیمانم ڕووخاوه و هه‌موو خواكانم له ژێریدا چاڵ بوون، هات و شكوورانه بژێریم هات، ڕوو له كوێ بكه‌م؟ تێده‌په‌رێت، ڕۆژه‌كان ده‌لێم. نه‌خه‌مه! تا پایز هه‌یه و تا ده‌مه‌و زه‌رده‌په‌ر جوانترین ڕه‌نگه‌كانی سرووشت دێن و داوێنی ئاسۆ ده‌رازێنه‌وه و چاوی منی پێده‌ڵاوێنه‌وه، تا باران هه‌یه و تا من " ئــــــــــه‌وم" خۆشده‌وێت، به‌خته‌وه‌ری شان به شانم دێت ... |