September 6, 2003
لێم بۆت به مه‌رقه‌دی شێخێك، پیاوچاكێك! دێم به‌رامبه‌ری داده‌نیشم، چاوی تێده‌بڕم. ده‌ست ده‌به‌م كه‌مێك ده‌نووسم، زۆر نا، هه‌ر دوو سێ دێڕ ... ده‌یسڕمه‌وه! هه‌ڵده‌ستم ده‌ڕۆم كه‌مێك كتێب ده‌خوێنمه‌وه. نامه‌یه‌ك كه هێشتا نازانم بۆ كێی ده‌نووسم، درێژه پێده‌ده‌م. تاقه‌تم نامێنێت، ده‌ست هه‌ڵده‌گرم، كتێبهکهش وه‌لا ده‌نێم. جوان حاجو ده‌خه‌مه سه‌ر و گوێ ده‌ده‌مێ... ده‌چمه‌وه سه‌ر نامه نووسین، خشه‌ی پێنووس له سه‌ر لاپه‌ره‌كه هه‌ستێكی خۆشم تێدا زیندوو ده‌كاته‌وه... سێ لاپه‌ڕه‌م نووسیوه، نازانم بۆ كێی ده‌نێرم، نازانم قه‌ت بۆ كه‌سی ده‌نێرم یا نا! دێمه‌وه ئێره، ده‌ست ده‌كه‌م به نووسین، ئه‌مجاره‌یان ده‌زانم بۆ كێ ده‌نووسم... ده‌مه‌وێت بۆت باس بكه‌م چۆن فێر ده‌بیت ئیتر چاوه‌روانی وڵامی نامه‌كانت نه‌بیت و چۆن به سه‌ر "خانوو به‌تاڵه‌كانی" ژیان بازدهدهی و بۆشاییه‌كان له بوخچهیهكدا جوان جوان دهپێچێوه و له نازانم كوێی مێشك و دڵت حه‌شاری ده‌ده‌ی... ده‌مه‌وێت پێت بڵێم چه‌نده خۆشه گریانی ژێر باران، سه‌مای ژێر باران ... یان له سه‌ر جۆلانه‌یه‌ك دانیشی و گوێ بۆ مێلۆدییه‌كه‌ی ڕاگریت. ئاخر ده‌زانی مرۆڤكه ته‌ڕ بوو، ئیتر له باران ناترسێت! ده‌مه‌وێت بۆت باس بكه‌م چ هه‌ستێكی هه‌یه له ناو " شته‌كان"دا ون بوون! له ناو كۆمه‌لێك مرۆڤدا هه‌ست به ته‌نیایی كردن! له جه‌نگه‌ی پێكه‌نیندا كه‌وتنه به‌ر هێرشی پڕمه‌ی گریانێك، گریانێكی تاڵ تاڵ! ده‌توانم لاپه‌ره‌كانی ڕۆژ ژمێری ته‌مه‌نم هه‌ڵده‌مه‌وه و پێت بڵێم كه‌ی بۆ له ناو ئاوێنه‌دا ون بووم، كه‌ی بوو چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆم بووم به‌ڵام هه‌ر نه‌هاتمه‌وه، كه‌ی بوو هاوارم بوون به هه‌ناسه و ... بوون به هه‌نیسك .... ده‌مه‌وێت بڵێم ته‌نیایی سنوورێكی هه‌یه، كه لێی ده‌رباز بوویی سێبه‌رت ده‌گه‌ڵت نایه! خه‌م سنوورێكی هه‌یه كه لێی ده‌رباز بوویی ده‌نگت ده‌گه‌ڵت نایه! ده‌مه‌وێت بڵێم ساتی وا هه‌یه زمان، گومان له وشه ده‌كات! .... قۆڵ هه‌ڵده‌ماڵم ئه‌و شتانه‌ت بۆ بنووسم، ئه‌مشه‌و به ده‌نگی به‌رز بیر ده‌كه‌مه‌وه... |