September 14, 2003
ڕۆژه‌كان تێده‌پڕن! به خۆم ده‌گووت با ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ش تێپه‌رێت، هه‌موو شتێك باشتر ده‌بێت. به خۆم ده‌گووت قه‌ی ناكا، با ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ش بڕوات و ئێمه نه‌زانین له كوێ وه‌ستاوین و له كوێ یه‌كترینمان هه‌یه، دوایی هه‌موو شتێك باشتر ده‌بێت... چه‌ند ڕۆژه‌که تێپه‌ری... چه‌ند ڕۆژی تر ده‌بێ تێپه‌رێت؟ ده‌بێ بنووسم، بێده‌نگی ده‌ستی ناوه‌ته قورگم. ده‌بێ بنووسم .. دووگمه‌کانی كێیبورد داده‌گرم، ده‌بێ بنووسم، ده‌بێ بیر بكه‌مه‌وه. ده‌بێ به ده‌نگی به‌رز بیر بكه‌مه‌وه. ده‌ترسم نه‌نووسم ئه‌و گه‌رمایه‌ی جار نا له‌ناو دڵما سه‌ر هه‌ڵده‌دات، نه‌مێنێت! ده‌ترسم ئه‌گه‌ر نه‌نووسم ئه‌و هه‌سته سه‌ر لێشێواوه له بێده‌نگیدا بتوێته‌وه! ده‌ترسم ئه‌گه‌ر نه‌نووسم باوه‌ر بكه‌م تازه هیچ شتێك باشتر نابێت! ده‌ڵێ ماوه‌یه‌كه تاڵه قسه‌كانت. ده‌لێم ماوه‌یه‌كه نامۆین به یه‌كه‌وه! ده‌ڵێ ورده‌و، هه‌موو بۆ یه‌ك بێگانه‌ین! ده‌لێ: دنیا هه‌ر وانابێت، ڕۆژی باشتر به‌رێوه‌یه. هیوات هه‌بێت! ده‌لێم ئه‌گه‌ر هیوا نابا، ئێستا لێره ده‌بووم؟ ده‌لێ: شاد به! تاڵ مه‌به ... تاڵی ... وڵامێكم بۆی نییه! فڕێدانی ماسك دژواره! له پشت ئه‌و په‌نجه‌ره خۆڵه مێشییه‌وه هاوار كردن ئاسانه! فێر بووین بیره‌كانمان ته‌نیا ده‌گه‌ڵ ته‌نیایی به‌ش بكه‌ین! لێره‌وه كه كه‌س ناتبینێت، كه كه‌س ناتناسێت "خۆت بوون" ئاسانتره! نامێهره‌بانییه‌كان كه‌متر ئازارت ده‌دات. له قسه ڕه‌قه ڕقاوییه‌كان كه‌متر ئێشت پێده‌گات! ڕۆژه‌كان تێده‌پڕن ... حه‌فته‌كان ده‌بن به مانگ! به خۆم ده‌گووت چه‌ند ڕۆژی‌تر تێپه‌ربێت، هه‌موو شتێك باشتر ده‌بێت ... ئه‌وه چه‌ند رۆژی‌تریش تێپه‌ری! ... ئه‌رێ زۆری ماوه؟ |