September 23, 2003
كه‌مێك بیرم كرده‌وه باسی چیت بۆ بنووسم. باسی خۆم؟ خۆت؟ سه‌رده‌مێك كه تێیدا ده‌ژین؟ دوورییه‌كان؟ دابڕان؟ دوو دڵییهكان؟ له‌و هه‌ستانه‌ی به ده‌ستی گومان خنكاندران؟ له خۆشه‌ویستییه‌كی "نائاسایی" كه نه‌یتوانی به سه‌ر شته "ئاساییه‌كان"دا زاڵ بێت؟ ... بۆت بنووسم كه دیسان پایزه و كۆڵێك بیره‌وه‌ری گه‌مارۆیان داوم! كه باران ده‌بارێ و تۆ لێره نیت بچینه پیاسه كردن، تا تۆ گۆڕانی " قژ كاڵی لێو ئاڵم" بۆ بڵێی ؟ كه دیسان پێش پێی داره‌كان پڕه له گه‌ڵا زه‌رده ته‌ڕه‌كان كه له ژێر پێم ورد نابن و خشه‌یان نایه! .... نـــــــا، وتم با باسی ڕۆیا بكه‌م كه تا ئه‌و په‌ڕی بێ كۆتایی بیری ده‌كه‌م... یان باسی ئه‌وانه‌ی دوو ساڵه به بێده‌نگی خۆیان كه‌ڕیان كردووم! وتم پێت بڵێم چه‌ند حه‌ز ده‌كه‌م بۆ جارێكیش كه بووه ڕامان ببینم و له ئامێزی بگرم. وتم باسی ڕادین بكه‌م كه ئێستا ئیتر ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه كه له باوه‌شی مندا جێگه‌ی نابێته‌وه... نــــــــــا،پێموانه‌بوو تاقه‌تی بیستنی چیرۆكی منت هه‌بێت. وتم با باسی "سه‌میرا" بكه‌م كه 16 ساڵی بوو و مێرده‌كه‌ی كوشتی. یان مه‌رزه كه ئاگری له خۆی به‌ردا. وتم باسی "ئامینه" بكه‌م كه حوكمی به‌رده باران كردنه‌كه‌ی نه‌گۆڕدرا و دره‌نگ یان زوو به پێی یاسایه‌كی دژ به مڕۆڤایه‌تی ده‌كوژرێت. وتم باسی "به‌هار" بكه‌م كه له‌م ڕۆژانه له سێداره ده‌درێت ... وتم به‌شكوو پێم بڵێی ئه‌و دونیایه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ كه‌مێك بیرم كرده‌وه، دیم چ فایده! ئه‌وانی "ده‌بێ"، خۆ نایه‌ن ئێره بخوێننه‌وه. نه تۆ ڕێگه‌ت لێره ده‌که‌وێت تا بیخوێنێوه و بزانی " بێ تــــــــــۆ چــــــــۆنم" ... نه ڕۆیا و ڕادین و ڕامانیش ... نه ئه‌وانی حوكمی به‌رده‌بارانی "ئامینه" مۆر ده‌كه‌ن و نه ئه‌وانی به‌هار له سێداره ده‌ده‌ن ... هه‌ر بۆ ئه‌و چه‌ند دێره‌ش كه نووسیم، ده‌بێ خۆم بۆ به‌ردی چه‌ند ته‌شه‌ر ئاماده بكه‌م كه ده‌ڵێ تـــــــــــــــهوار هه‌ر قوڕ دهپێوه ... به هه‌ر حال ئه‌گه‌ر له حاڵی من ده‌پرسی خراپ نییه بزانی خه‌می دووری له "دڵمه" داگیری كردووم ... " |