September 26, 2003
ئه‌مینه ده‌ڵێت:" بۆ درووست بوونی منداڵ دوو كه‌س پێویسته. بۆ ته‌نیا من سزا ده‌درێم؟ " به‌ڵام یه‌حیا مه‌حه‌ممه‌د، ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌مینه په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌گه‌ڵ هه‌بووه و بابی منداڵه‌كه‌یه، به هــــــــــــــۆی نه‌بوونی چوار شایه‌ت كه به پێی یاسای شه‌رع پێویسته، سزا نادرێت و بێ‌تاوان ده‌ناسرێت. حوكمی به‌رده باران كردنی ئه‌مینه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ڕه‌نگه بتوانێ وه‌ك مڕۆڤێكی ئاسایی درێژه به ژیانی بدات، ئه‌گه‌ر تاكه كه‌سێك، به ناوی نامووس و غیره‌ت قۆڵ بۆ كوشتنیی هه‌ڵنه‌ماڵێت! به ڕاست ئێوه ده‌تانزانی كه به پێی یاسای شه‌رع ئه‌و شته ده‌گونجێت و ژن ده‌توانێ تا پێنج ساڵ پێش "زان" ، حامله بێت؟ مه‌به‌ست : یــــــــانی به پێی یاسای شه‌رع ده‌گونجێت كه ژنێك تا ماوه‌یه‌كی زۆر پاش جیابوونه‌وه له مێرده‌كه‌شی و ته‌نانه‌ت زۆر پێشتر له "له دایك بوونی منداڵ"، ئاووس بێت یا sperm پیاوی له ناو منداڵدانی خۆیدا هه‌بێت!!! ئه‌و ماوه‌یه به پێی یاسای شه‌رعی ئیسلام 5 ساڵه! وه‌كیلی ئه‌مینه به یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌م یاسا شه‌رعییه، توانی حوكمی به‌رده باران كردنی ئه‌مینه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه! واته "له‌وانه‌یه" ئه‌و كچه‌ی ئه‌مینه كه ئێستا 2 ساڵێتی له مێردی پێشووی بێت. دیسان یانی sperm ی ، مێردی پێشووی له منداڵدانی ئه‌مینه‌دا ماوه‌ته‌وه و دوای دوو سێ ساڵ ئه‌مینه تازه ئاووس بۆت !!!! به عه‌قلییه‌تێك كه باوه‌ڕی به یاسای ئاوایه ده‌بێ پێبكه‌نین یا بگرین؟ |