September 27, 2003
ڕه‌زبه‌ریش هات، جێ پێی له سه‌ر گه‌ڵای داره‌كان دیاره. ڕ‌زبه‌ر بۆ من پڕه له بۆنی مه‌دره‌سه ، هه‌نار... بۆنی كاغه‌ز ... خشه‌ی پێنووس ... بۆنی گڵ ... ! پڕه له ڕۆژی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، ساتی سوور و ناره‌نجی! ڕه‌زبه‌ر پڕه له ده‌نگی خشه خشی گه‌ڵای وه‌ریو و هه‌ناسه‌ی فێنكی شنه ... ڕه‌زبه‌ر سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌وانه‌ی زوو ده‌ست پێده‌كرێن و دره‌نگ ته‌واو ده‌بن ... ئه‌و شه‌وانه‌ی پڕن له بیره‌وه‌ری و ... ڕه‌زبه‌ر لێره‌یه! ... بریـــــــــــــا تۆش لێره بایی ..... |