October 30, 2003
نوقمی هه‌واڵه‌کانم، لێره و له‌وێ. چه‌نددانه گۆڤار، چه‌نددانه ڕۆژنامه، چه‌نددانه ماڵپه‌ر و ... هه‌واڵی كوشتن و بڕین و گیران. هه‌واڵی بێ سه‌ڕ و شوێن چوونی چه‌ند كچی گه‌نج. دیتنه‌وه‌ی له‌شی شێواوی ژنێك. دوو پیاو به‌ره به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به چه‌قۆ بریندار كران ... ژن و پیاوێكی پیر دزییان لێ كرا. چه‌ند مه‌دره‌سه ئاگردرا. دوو ژن، پیاوێك هه‌ڵده‌خڵه‌تێنن ده‌گه‌ڵیان بڕوا. به‌ڵێنی پێده‌ده‌ن وڵامی یارمه‌تییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بده‌نه‌وه!!! كه‌مێك دوورتر دوو پیاو چاوه‌رێیان ده‌كه‌ن، ده‌گرن پیاوه‌كه‌ی شل و كوت ده‌که‌ن و هه‌رچی پێیه‌تی لێی ده‌ستێنن. كورێكی 5 ساڵه ده‌ستدرێژی پێكراوه. كچێكیی 13 ساڵه له نه‌خۆشخانه ده‌ستدرێژی پێده‌کرێت ... ئه‌وه چییه، هه‌ڵكه‌وته یان چاره‌نووس؟ باوه‌ر به‌كامیان بكه‌م؟! باران باری. نم‌نم، ورد ورد. هه‌وره ڕه‌شه‌کانیش داخی دڵیان هه‌ڵڕشت. ئێستا وه‌ک شتێك نه‌فه‌س كێشان خۆشتره، هه‌واكه‌ی پاكتره ... شه‌قامه‌کان پیسترن. باران باری. بۆنی باران بوو، تۆ به‌ڵام نه‌بووی! مانگی ڕه‌مه‌زانیش ده‌ستی پێكرد بۆ " افیون زدگان"، ده‌ڵێم خۆزگه‌م به خۆیان كات، هێشتا ئیمانیان هه‌ر ماوه! ده‌لێم یادی سه‌رده‌می منداڵی و ڕۆژوو گرتنه‌کانی خۆم به خێر. نانی به‌یانیم ده‌خوارد، دایكم بۆی گرێ دهدادهمهوه. پاش نیوه‌ڕۆش دوای قاشێك شووتی، بابۆله په‌نیرێك ... دیسان دایكم بوو له ئامێزی ده‌گرتم، ڕۆژووه‌که‌ی بۆ گرێ ده‌دامه‌وه و ده‌یلاواندمه‌وه: "كچم هه‌ر وا ده‌بێت، خه‌مت نه‌بێت" ... ئێواران كاتی به‌ربانگ سفره ده‌ڕازاوه. رادیۆ، بانگی بڵاو ده‌کرده‌وه. دایكم نوێژی ده‌كرد و بۆ كه‌ماڵ دهپاراوه. ئێستاش نه‌مزانی نوێژ و ڕوژووكانی بۆ خوا بوو یان بۆ كه‌ماڵ، قه‌ت نه‌مبیست ده‌گه‌ڵ خوای خۆی قسه بكات، هه‌ر ناوی كهماڵم لێده‌بیست. من ده‌ڵێم هه‌مووی بۆ كه‌مال بوو، هه‌مووی ! مانه‌وه یان گه‌ڕانه‌وه؟ ساز كردنه‌وه‌ی پرده ڕووخاوه‌کان یان پشت تێكردن له هه‌رچی هه‌یه و هه‌بوو؟ كه‌ڵافی كۆنی بیره‌وه‌رییه‌کان هه‌ڵكردنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یادانه‌ی شیی بوونه‌ته‌وه و چی تر نامبه‌ن ده‌گه‌ڵ خۆیان؟ دێـــــی من و تــــــــــۆ زمانی یه‌کترین فێر بین!؟ بریا هه‌وره ڕه‌شه‌كان زۆرتر ببارێن ... وه‌ک شتێك بۆنی باران پڕه له تاسه‌ی دایكم و تۆش لێره نیت! |