October 4, 2003
ده‌بایه چاوه‌روانی ئه‌وه‌شم كردبا. هه‌ناسه‌كان هه‌ر دێن و قورس‌تر ده‌بن ... هه‌ست ده‌كه‌م خه‌ریكم ده‌گه‌ڵ ژیانم مامله ده‌كه‌م. ماوه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵاتن له چنگ ئه‌و بیرانه‌ی گه‌مارۆیان داوم، له خۆم دوو بوومه‌ته‌وه. تاقه‌تم نه‌ماوه. ته‌نانه‌ت پرسیارێكی ئاسایی وه‌ك : چۆنی؟ هه‌وره ڕه‌شه‌كان دێنێته ئاسمانی زه‌ینم... ماوه‌یه‌كه ناوێرم چاو له چاوی كه‌س بكه‌م، ده‌ترسم هاواری دڵم ببیستن ... **** له خۆم ده‌پرسم ئه‌گه‌ر بگه‌رێمه‌وه سه‌ره‌تای سه‌ره‌تا، چی ده‌بێت؟ توانایی ده‌ست پێكردنێكی دووباره‌م هه‌یه؟ نازانم بۆ ئه‌و كوێره ڕێگانه‌ی له پێشمن هه‌ر درێژتر و درێژتر ده‌بنه‌وه ... *** ئه‌و پرسیاره‌مت قه‌ت وڵام نه‌داوه. بۆ ئه‌و تاڵییه‌ی ڕژانته ناو گیانم له بیرت كردووه، به‌ڵام تاڵییه‌كانی من له بیر ناكه‌ی ؟ *** چه‌ند تاسه‌ی شه‌وێكی ناو باوه‌شت ده‌که‌م، تا به‌یانی ... تا ماندوویه‌تی ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌م له بیر بچێته‌وه ... |