October 6, 2003
ساڵانێك بوون كه بیرم ده‌كرده‌وه حه‌یف كه مڕۆڤ تاقه گیانێكی هه‌یه و پشیله بێ سفهتهكهی خۆمان وه‌ك بیستوومه نۆ گیان. بیرم ده‌كرده‌وه چ باش ده‌بوو ئه‌گه‌ر منی مرۆڤ نۆ گیانم هه‌با تا له كاتی پێویست دانه دانه به‌ختم كردبان. بۆ نموونه ڕۆژێك كه زۆرم پیش خۆاردۆتهوه و تاقه‌تی هیچم نه‌ماوه، ده‌متوانی بڕۆم و خۆم له به‌رزاییه‌ك فڕێ ده‌مه خوار و گیانێكی خۆم بكوژم. یان هه‌ر كات زۆر له خۆم توڕه‌م به سندانێك له سه‌ری خۆم ڕاكێشم و پڕش و بڵاوی كه‌م و داخی دڵم هه‌ڵڕێژم. ماوه‌یه‌ك پێش كه تۆ ڕۆیشتی و من مردم، بۆ یه‌كه‌م جار باوه‌ڕم كرد كه منیش زۆرتر له یه‌ك گیانم هه‌یه. چوونكه ده‌مزانی مردووم كه چی هات و چووی شه‌و و ڕۆژم ده‌دیت و ژیان قیت قیت به پێش چاومدا تێده‌په‌ڕی. ویتسم تاقی بكه‌مه‌وه بزانم هه‌ر من وام یا نا، بۆیه كه تۆ هاتێوه، تۆشم كوشت! و تۆش زیندوو بوویه‌وه و من دیسان باوه‌ڕم كرد كه ئێمه‌مانه زۆرتر له گیانێكمان هه‌یه و خۆمان پێمان نه‌زانیوه. ئێستا ماوه‌یه‌ك له‌و كات تێپه‌ریوه. من و تۆش چه‌ند جارێك له‌و خه‌ته سووره‌ی پێموان وابوو سنووری نێوان مان و نه‌مانه تێپه‌ریوین و مردووین و هێشتا هه‌ر لێره‌ین و ژیان، ده‌مه خێچكهمان لێده‌كات و قیت قیت له پێش چاومان دێت وده‌چێت و ئێمه به دوای خۆیدا ده‌کێشێت . ئیتر ئێستا دوایی ئه‌و هه‌موو جارێ مردن وزیندوو بوونه‌وه له چنگمان وهئهمان هاتووه و ته‌نانه‌ت له ڕۆژی پرسه‌مان چركه‌یه‌كیش ناوه‌ستێت. ده‌زانی، ئێستا به پێچه‌وانه‌ی جاران بیر ده‌كه‌مه‌وه هیچ خۆش نییه مرۆڤ چه‌ند گیانی هه‌بێت. ئیتر ئێستا ئێره‌یی به پشیله ناكه‌م. ئێستا به خۆم ده‌ڵێم باشتر كه مڕۆڤ تاقه گیانێكی هه‌یه و هه‌ر كات به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌مرێت، هه‌موو شتێك ته‌واو ده‌بێت، ئاوا ئیتر له هه‌موو ژیانهکانیدا ژانه‌كان دووباره وچه‌ند باره ته‌جره‌به ناكاته‌وه ... |