October 1, 2003
" تـــــــــــــهوار خان کرد بودن خود يک درد است..." ئه‌وه وته‌ی كاك سه‌لاح نووسری ئه‌م وێبلاگهیه له وڵامی من كه نووسیبووم "باری ئێش و ئازاری سووكایه‌تی پێكردن و زوڵم و زۆری به پێی نه‌ته‌وه و قه‌ومییه‌ت و ڕه‌گه‌ز، كه‌م و زۆر نابێت. مڕۆڤ، مڕۆڤه و له هه‌ر خاك و ڕه‌گه‌زێك بێت، ئازار هه‌ر ئازاره. من ده‌ڵێم ئێش و ئازاری ئه‌نفال و ئه‌و برینه‌ی له خۆیی به جێی هێشت به پێی كورد و فارس و .. بوون كه‌م یا زۆر نابێته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و ڕاده‌ی ده‌رك و لێ‌حاڵی بوون و هه‌ست پێكردنی مڕۆڤهكانه كه ده‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازه. كورد بوون خۆی له خۆیدا ئێش نییه. به‌ڵكوو ئه‌وه سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و هه‌ڵو مه‌رجی دونیای ئه‌مڕۆیه كه ئێش و ئازاری بۆ كورد به دواوه‌یه. من وه‌ک كوردێك چ قازانجێك له‌وه دا نابینم كه كورد بوونم بچێته ژێر پرسیار، له هه‌مان كاتدا به پێویستی ده‌زانم ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دژ به كوردان له ڕه‌چاو ده‌كردرێت بچێته ژێر پرسیار و لێكۆلێنه‌وه و ئاڵ و گۆڕی به سه‌ردا بێت. جگه له كورد كه هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی هه‌یه، كوشتاری به كۆمه‌ڵی بوسنییهكان به ده‌ست سێربه‌کان، له ناو بردنی به كۆمه‌ڵی یه‌هوودیه‌كان به ده‌ست نازییه‌كان، له سێداره‌دانی هه‌زران ژن و پیاو له به‌ندیخانه‌کانی كۆماری مه‌لاكان و یان ئه‌و گۆڕه گشتییانه‌ی ئه‌م دوایانه له چه‌ند شوێنی عێراق دۆزرایه‌وه و گۆیا ئێسك و پلوسكی شیعه‌کان بوو كه به ئه‌مری سه‌دام له ناو چووبوون، هه‌مووی باس له سه‌ر سیاسه‌تی دژ به ئینسان ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران كه گیانی مڕۆڤی به قوربان ده‌که‌ن و له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان و ڕاگرتنی باوه‌ری بۆگه‌نیان بیره جیاوازه‌كان له گۆڕ ده‌خه‌ن.... كورد بوون ئێش نییه. كورد بوون خۆی له خۆیدا ئێش نییه. ئه‌وه‌نێ كورد له هه‌نده‌ران ده‌ژین و زۆریان ژیانێكی سهڕكهوتوویان هه‌یه. ئه‌وه سیاسه‌ت و ڕه‌وتی دژی مڕۆڤایه‌تی داگیركه‌رانی كوردستانه كه ئێش و ئازاری بۆ كورد به‌دواوه هه‌یه. |