October 19, 2003
" ... پێ به پێی ڕامان ده‌ڕۆیشتم و گوێم بۆ قسه خۆشه‌كانی ڕاگرتبوو. نیزیك كه بووینه‌وه، ڕامان وه‌پێش كه‌وت، ڕێگه‌ی پێده‌زانی. منیش هێدی هێدی به دوایدا ... كه گه‌یشتمه ناو كوچه، ڕامان دوور ببۆوه و منیش به بۆنی گوشتی سووتاو ناوچاونم تێكچوو، بۆكزی سووتاو ته‌واوی گه‌رێكی داگرتبوو. چوومه‌وه ژوورێ. تاریك وه‌ك هه‌میشه. منداڵه‌كان له ماڵ نه‌بوون، ڕامان خه‌ریكی كایه و منیش چێشت ساز كردن. له ناكاو هاواری ڕامان بوو وه‌خۆی هێنامه‌وه: "دایه ... دایه ئامپۆلانچ... ئامپۆلانچ..." -- ڕۆڵه ئامپۆلانچ نا، ئامبوولانس.. تۆ كه‌ی فێر ده‌بێ، به قه‌د منی ... ویژه‌ی ئامبوولانس و هه‌رای میلله‌ت منیشی كێشانده كۆڵان. له سه‌ری كوچه خه‌ڵك كۆ ببوونه‌وه، منداڵ ده‌گریان و ژنان به خۆیان داده‌دا. هه‌رچی من نزیكتر ده‌بوومه‌وه، هێزی ئه‌ژنۆم كه‌متر ده‌بووه... ئه‌و بۆ كزه، ئه‌و بۆگه‌نیوه‌ی بڵاو ببۆوه ... "ئاگری له خۆی به‌ردا ..." دوو منداڵی هه‌یه، كچه‌كه‌ی هاوته‌منی ڕۆیای منه . كوڕه‌كه‌ی سێ ساڵی زۆرتر نییه ... سیمایم هاته‌وه به‌ڕ چاو، قسه‌كانیی ... دڵم پڕ‌ده‌بێت، كوڵی گریان هه‌ڵمده‌گرێت. وه‌بیرم دێته‌وه هێشتا نه‌بۆته مانگێك یه‌كی تر خۆی و منداڵه سێ ساڵانه‌كه‌ی ده‌كوژێت .. ئاگری له خۆیان به‌رده‌دات ... له دووره‌وه ڕامان ده‌بینم بۆ لام دێت، نه هێزم هه‌یه به‌ره‌و پیلی بچم، نه هێزم هه‌یه بانگی بكه‌م. ئه‌ژنۆم ده‌شكێنه‌وه و چۆك داده‌ده‌م ، ده‌ڕووخێم ، ده‌یده‌مه پڕمه‌ی گریان! وه‌ك بڵێی هه‌زار ساڵه نه‌گریاوم. وه‌ک بڵێی فرمێسكه‌كانی ته‌واوی ئه‌و ساڵانه كۆ ببوونه‌وه و ئێستا ده‌ڕژانه سه‌ر گۆنا وشكه‌كانم ... ترسێك ده‌ستی له ئۆقره نابووم ... من چۆن كۆتایم پێدێت!؟ چه‌ندی تر تاقه‌ت دێنم؟ ڕامان خه‌ریكه فرمێسكه‌كانم وشك ده‌كاته‌وه ... " |