October 21, 2003
ئه‌مڕۆش ده‌باریی. ورد ورد. ساردیش بوو. ته‌زێك به له‌شما هات. ئوتوبووسه‌كه هێدی هێدی ده‌ڕۆیشت. شووشه‌كانی ته‌ڕ ببوون. من دڵته‌نگ بووم. بۆ كـــێ؟ بۆ چی؟ باران دڵۆپ دڵۆپ به سه‌ر شووشه‌كانا شۆڕ ده‌بووه! من دڵه كوته‌م بوو. بــــــــــــــــۆ؟ ڕێگه‌م دووره. باران ده‌بارێت. شه‌قامه‌كان ته‌ڕن! نه‌كا ئوتوبووسه‌كه‌مان وه‌رگه‌رێت! نه‌كا ده‌نگی نه‌بیستم. ده‌نگێ كـــێ؟ نه‌كا نه‌گاتێ؟ بۆ كـــــــــــــــوێ؟ ده‌ڵێم بڕیا ئه‌م ئوتوبووسه زه‌بتی هه‌با. بریا بۆ میوانییه‌ك بانگ كرابام. بریا وا زوو شه‌و دانه‌ده‌هات! بریا ده‌متوانی خۆم له باوه‌شیدا حه‌شار بده‌م. باوه‌شی كــــــــــــێ ؟ باران ده‌بارێت. چ پڕم له هه‌ستێكی به هێز. حه‌ز ده‌كه‌م كارێ بكه‌م، ئه‌و هه‌سته به جۆرێك له هه‌ناسه‌م جیا كه‌مه‌وه. دڵه كوته‌مه. ... باران ده‌بارێت. سه‌رمامه. بریا كه‌س چاو له چاوم نه‌كات با ده‌نگی دڵم نه‌بیستن. بریا ئه‌مڕۆ كه‌س لێم نه‌پرسێت چۆنم، با ئه‌و هه‌سته‌م نه‌یه‌ته زمان... دڵه كوته‌مه، نه‌كا ئه‌مشه‌و نه‌گاتێ؟ بۆ كــــــــــــوێ؟ نه‌كا ده‌نگی نه‌بیستم،، ده‌نگێ كـــــــــــــــــــــێ؟ |