October 25, 2003
ژیانی من چیرۆكێكه. چیرۆكی هاتن و ڕۆیشتنه‌كان. به‌ڵام نازانم بۆ له‌م چیرۆكه‌دا هه‌موو هه‌ر ده‌ڕۆن و هه‌ر خۆم هه‌میشه ده‌مێنمه‌وه! هه‌موو هه‌میشه هه‌ر ده‌ڕۆن ... هه‌موو! تـــــــــــــــــۆش! *** دوای تــــــــــــۆ، ئه‌گه‌ر هه‌زار جاری تریش ده‌ستم بگرن، من ده‌سته‌كانم له سه‌ره‌تاوه گه‌رم گه‌رمن و دواتر ده‌بنه‌وه به سه‌هۆڵ! هه‌موو جارێ به خۆم ده‌ڵێم، ترست نه‌بێت، ئه‌مجاره‌یان ئاخرجاره! كه‌چی زۆری پێناچێت سه‌رمای سه‌ر په‌نجه‌كانم سڕم ده‌كات ... سڕیان ده‌كات! ئێستا من ئاوا ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر تۆ تا سه‌د ساڵی تریش نه‌گه‌رێیته‌وه، من تا سه‌د ساڵی‌تر هه‌ر سه‌رپه‌نجه‌كانم گه‌رم ده‌بن و سڕ ده‌بنه‌وه... *** چیرۆكی شێتایه‌تی من و تۆ، له‌و چیرۆكانه‌یه كه له‌وانه‌یه سه‌د ساڵ جارێك له ژیانی مڕۆڤێكی وه‌ك من بێته پێش! چیرۆكی دوو مڕۆڤ كه بێ خواردنه‌وه، خۆشن، سه‌رخۆشن! ... به‌زمه‌كه‌یه! دیسان قسه بۆ خۆم ده‌كه‌م و ده‌گه‌ڵ تـــــــــــــــــۆمه ... |