December 30, 2003
بۆ هاورێ " كۆنه" پێشمه‌رگه‌كه‌م : ده‌یی باشه، خۆت بڕیارت دا بڕۆیی و شه‌ڕ بكه‌یی! بڕیاری خۆت بوو بڕۆیی و له پێناو شتێك كه ناوت نابوو "بایه‌خ" ، لووله‌یی تفه‌نگه‌كه‌ت به‌ڕوویی "دوژمنت" ڕاگریی! ئه‌گه‌رچی ئێستاش نازانی ئه‌وه كام "بایه‌خ" بوو كه له "ژیان" به‌رزتر، پیرۆزتر بوو له لات! كام بایه‌خ بوو كه به‌ڵێنیت دابوو گیانت له پێناویدا به‌خت بكه‌یی! ئـــــــازادی؟ ئـــــــازادی كێ؟ ئــــــــــــــازادی خۆت؟ ئێستا ئـــــــــــــازادیی؟ دوایی ئه‌و هه‌موو ساڵه به شاخ و داخه‌كانی كوردستاندا هه‌ڵگه‌ران، شه‌ڕ كردن، خوێن دیتن، خوێن ڕشتن، خوێن ڕژان، سه‌ربه‌ستیی ئێستا؟ ئه‌و ڕۆژه‌یی له دۆڵه‌كه‌یی فلانه گوند لووله‌یی تفه‌نگه‌كه‌ت نیشانه گرت، ئه‌و جاره‌یان كه هاورێ پێشمه‌رگه‌كه‌ت له ناو باوه‌شتدا گیانی دا، بیرت له چی ده‌كرده‌وه؟ له كوڕه بێ‌نازه‌كه‌ت كه هێشتا چوار حه‌فته‌یی ته‌مه‌ن بوو مه‌لۆتكه‌ت كرد ناردته‌وه؟ پێت وابوو دوایی 16 ساڵ نه‌یبینه‌وه؟ بیرت له‌م ڕۆژه ده‌كرده‌وه؟ به چی دڵی خۆت ڕازیی ده‌كرد؟ ئه‌گه‌ر نه‌یانكوژیی، ده‌تكوژن؟ قه‌ت بیرت له‌و ترسه‌نۆكانه‌یی فه‌رمانی شه‌ڕیان به تۆ ده‌دا، ده‌كرده‌وه؟ هاتن ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ تاقه جارێكیش بێت شان به شانی تۆ "بایه‌خه‌كان" بپارێزن؟! ئێستا بۆ شاد نیت ئه‌دی؟ ئه‌وه بڕیاری خۆت بوو ئاخر، بۆ ئه‌مڕۆ وا ده‌كه‌یی من هه‌ست به تاوانبار بوون بكه‌م؟ خۆ من له بیرم نایه داوام له تۆ، له هیچ كه‌س كردبێت بۆ پاراستنی مافی من بچن ببن به پێشمه‌رگه! ئه‌گه‌ر بۆ باوه‌ڕیی خۆت كردت، بۆچی پێت وایه من ئه‌مڕۆ ده‌بێ سه‌ر بۆ تۆ داخه‌م؟ من ڕێزم بۆت هه‌یه وه‌ك مڕۆڤ، ڕێزم بۆ باوه‌ڕه‌كه‌ت هه‌یه، به‌لام هاورێم، من باوه‌ڕم به باوه‌ڕیی تۆ نییه. هه‌ر چوونكه تۆ پێشمه‌رگایه‌تیت كردووه ئه‌و مافه له من ناستێندرێته‌وه كه خاوه‌ن بۆچوونێكی جیاواز بم! هه‌ر چوونكه تۆ پێشمه‌رگایه‌تیت كردووه به‌و مانایه نییه كه تۆ ڕاست ده‌كه‌یی! تۆ ئه‌گه‌ر ڕۆیشتیت، بڕیاری خۆت بوو. بۆ باوه‌ریی خۆت بوو. ڕێزم هه‌یه بۆت، به‌لام مافی مننه‌ت كردنت نییه به سه‌رمان! هه‌ر ئه‌وه! **** هه‌ر شتێك بڕزێ، خوێی لێده‌ده‌ن، سه‌ڵا له‌و ڕۆژه‌ی خوێ بڕزێ: له ده‌رێ هه‌موو سوێند به سه‌ریی ده‌خۆن. ده‌چێته هه‌ر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك جه‌ماعه‌ت "جووت پێ" له به‌ر پێی هه‌ڵده‌ستن، "مامۆستا گیان، مامۆستا گیان" كه‌ریی نێر نایكێشێت. ئه‌وه‌نده‌یی من بزانم به "ڕووناكبیر" ناویی ده‌ركردووه. ده‌لێن ژماره‌یی ئه‌و كتێبانه‌یی خوێندویه‌تێوه له هه‌زار تێپه‌ریوه. ده‌لێن "مشته‌ری" شه‌و و ڕۆژیی مزگه‌وتی گه‌ره‌که. ده‌لێن هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك گرفتی هه‌بێت، هه‌ر ژن و مێردێك نێوان ناخۆشیان هه‌بێت، هه‌ر دایكوبابێك ده‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان، كچه‌كانیان موشكله‌یان هه‌بێت، ئه‌وه مامۆستا گیان یارمه‌تیان ده‌دا و تا ئێستا زۆر ژن و مێردی له "غه‌زه‌بی ته‌لاق" ڕزگار كردووه. مامۆستا گیان پیاوی ناو پیاوان، ته‌مه‌ن 59 ساڵ، بابی 6 منداڵ، كه چه‌ند مانگ پێش دووهه‌م ژنی ـ ته‌مه‌ن سی ساڵ ـ له كوردستان ڕا هێنا بوو، پێرێ ئه‌وه‌نده‌یی له كچه 23 ساڵه‌كه‌ی دابوو ته‌واویی له‌شی شین و ڕه‌ش هه‌ڵگه‌رابوو و خوێن له سه‌ر و لووتی ده‌هاته خوار ... ئه‌گه‌ر گرفتێكتان هه‌یه یان هاورێیه‌كتان ده‌وێ بۆ هاتوچوویی مزگه‌وت، بڵێن به مامۆستاتان بناسێنم! |