December 3, 2003
.... i carry your heart with me " i carry it in my heart ....................... هه‌ندێ جار به خۆم ده‌ڵێم: هه‌ر دووری نییه، نامۆییه ئه‌وه‌نده تاڵ و قورسه! هه‌ندێ جار زۆرت لێ دڵگیر ده‌بم. خۆم ده‌ڵێ: بۆ هێشتی ئه‌وه‌نده دوور بێته‌وه؟ خۆم ده‌ڵێ: ئیتر بیری لێ مه‌كه‌وه، كه‌چی زۆری پێناچێت، نازانم له كوێرا ونازانم به كوێدا له پێشم قیت ده‌بیه‌وه ... ....... ئه‌وه بوو به هه‌شت مانگ! هێشتا ئه‌و هه‌موو "كه‌وانه"یه ماون بیانبه‌ستمه‌وه و نوقته‌ی كۆتایی بۆدانێم. ته‌نانه‌ت كچه كورده‌كه‌ی به هه‌ڵكه‌وت دیت و چه‌ند جارێك قسه‌ت ده‌گه‌ڵ كرد نه‌یتوانی هێزی وه‌م پێ‌بدا... ده‌زانم شێتایه‌تییه ... ........ له سووچی قاوه‌خانه‌یه‌كی نیوه‌تاریكی بچووك له ناو ده‌نگی مۆسیقایه‌ك كه نایناسم نوقم ده‌بم تا ڕووخساری هیچ كچه كوردێكی به هه‌ڵكه‌وت به پێشمدا تێده‌په‌رێت نه‌بینم، ئه‌ی نه‌كا جێ پێی سه‌رپه‌نجه‌كانی تۆ له سه‌رگۆنا و به‌رگه‌ردنیی بناسمه‌وه ... ....... نه‌خه‌مه، ڕۆژێك منیش وه‌ك تۆم لێدێت. ڕۆژێك منیش جێ پێی تۆ له ناو ساته‌كان نابینمه‌وه. ڕۆژێك منیش ئه‌و چوارسه‌د نامه‌ی لێت به جێ ماوه بێ ئه‌وه‌ی چاوم ته‌ر بێت، به ئه‌وه‌ی ده‌ستم بله‌رزێت، بێ‌ئه‌وه‌ی بیرت بكه‌م ده‌خوێنمه‌وه و وه‌ك بیرێكی دوور، زۆر دوور لێت ده‌گه‌رێم ده‌گه‌ل زه‌مان تێپه‌ر بیت ... نازانم ... له‌وانه‌یه هه‌شت مانگی‌تریش من بێم لێره بۆت بنووسم هێشتا كه‌وانه‌كانم نه‌به‌ستووه، هێشتا به "هه‌ڵكه‌وت" چاوم به كه‌س نه‌که‌وتووه و چه‌ند ساعه‌تێك ده‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكم قسه نه‌كردووه. ڕه‌نگه بۆت بنووسم .... له‌وانه‌شه بۆت بنووسم قاقا پێكه‌نیم كه خوێندمه‌وه نووسیوبووت : " ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆشده‌وێ لێی گه‌رێ با بروات، ئه‌گه‌ر گه‌راوه بۆلات ئه‌وه ... " قاقا پێكه‌نیم ... تۆ له‌م قسانه‌دا به‌دی ناكه‌م ... به‌ڵام ئێستا ... ئه‌م هه‌شت مانگه‌ی یه‌كه‌م، من هێشتا نه‌یگشتوومه كۆتایی هه‌نگاو یه‌كه‌م بۆ دوور بوونه‌وه! |