December 13, 2003
هه‌ر مڕۆڤێك جار نا، پێویستی به بێده‌گیی هه‌یه. جار هه‌یه حه‌ز ناكه‌یی قسه بۆ كه‌س بكه‌یی یان كه‌س قسه‌ت بۆ بكات. جار هه‌یه ته‌نانه‌ت پێویستیت به‌وه نییه كه‌س لێت حاڵی بێت... ته‌نیا و ته‌نیا بێده‌نگیت ده‌وێت تا بتوانی ده‌نگی خۆت ببیستی... ڕیك وه‌ك ئێستایی من. ئه‌و ده ساڵه‌یی ئاخری ژیانم وایی كردووه كه من باوه‌ڕم به هه‌ندێ شت هێناوه. باوه‌رێك كه ئه‌م ڕۆژانه زۆر سه‌یر چوونه‌ته ژێر پرسیار و وه‌ك شتێك دیواره‌كان یه‌كه یه‌كه ده‌ڕووخێن. "منی" بێ‌باوه‌ڕیش وه‌ك پشیله‌یه‌ك سمێلیان قرتاندبێت، وایه. بالانسی نامێنێت، بالانسی نه‌ماوه. ماوه‌یه‌كه ته‌نانه‌ت به پرسیارێكی ساكار وه‌ك "چۆنیی؟"، یان "چ باسه له لایی تۆ؟" سه‌یر هه‌ڵده‌چم! نه‌ک بڵێی توڕه ده‌م یا شتێك، نا. دڵم پڕ ده‌بێت و چاوم ته‌ڕ. ماوه‌یه‌كه زۆربه‌یی شته‌كان له ون بوونیاندا مانا په‌یدا ده‌كه‌ن. ماوه‌یه‌كه ئاواته‌كان زۆرتر ده‌بن به بیره‌وه‌رییك تا دواتر ببن به چه‌ند وێنه‌یی خۆڵاویی بۆ سه‌ر مێزه‌كه‌م ... یان جێ پێی چه‌ند یادێك له گۆشه‌یه‌كی كه‌س پێنه‌زانی مێشكم. وانییه بڵێم شتێكی تازه ڕووی داوه، كه ڕه‌نگه بۆشاییه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌و ڕوونه‌دانی شتێكی تازه بێت! ئێستا پێت وانه‌بێت دوو ئه‌ژنۆم له باوه‌ش گرتووه و سه‌رم ناوه‌ته سه‌ر چۆكم و به ده‌نگی جوان حاجو خۆم ڕاده‌ژێنم و ده‌گریم... پێت وانه‌بێت چراكانم كوژاندۆته‌وه و له ژێر په‌توو شینه‌که‌م هه‌نیسكان ده‌ده‌م و...! نا، هه‌ر زۆر بێتاقه‌تم. زۆر ماندووم. ده‌لێی بڕێنه‌کانی ئه‌و ده ساڵه‌یی ئاخری ژیانم هه‌مووی یه‌کجێ كوولاونه‌ته‌وه ... ئێستا زیاتر له هه‌موو شتێك پێویستم به بێده‌نگیی هه‌یه نه‌ک به ته‌نیایی، سه‌یره نا؟ ئه‌رێ خۆشم به لامه‌وه شتێكی زۆر ئاسایی نییه. به‌ڵام پێویستیم به بوونی كه‌سێك هه‌یه. نه‌ك بۆ گوتن یان بیستن، ته‌نیا بۆ بوون. بۆ هه‌ست پێكردن. ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یی ده‌نگی تێپه‌ڕ‌بوونی زه‌مان ئه‌وه‌نده‌م نه‌ترسێنێت. كه‌سێك كه پێویستی به لێكدانه‌وه‌یی هۆیی بێده‌نگییه‌كان نه‌بێت. كه‌سێك كه له بێده‌نگیی نه‌ترسێت، نه‌مترسێنێت ... ئـــــــای كه بیـــــــــــــری باوه‌شیی دایكم ده‌كه‌م. ناكڕێت له ڕاستییه‌كانی ژیان خۆ بشارینه‌وه. هه‌موو ڕووداوه سه‌یر و سه‌رسووڕ هێنه‌رێكیش هین ناو چیرۆكه‌کان نین، یان چۆن بڵێم، سه‌یر نییه ڕۆژێك چاو بكه‌ینه و خۆمان له ناو گه‌رده‌لوولی ڕووداوێكی ئاوادا ببینینه‌وه. جوان كه لێی ورد بینه‌وه، ده‌بینین شته‌كان ساكارتر له‌وه‌ن كه پێمان وابووه یان پێمان وایه! یان لانی كه‌م ... هه‌ر لێی گه‌رێ! هه‌موو شتێ هێشتا هه‌ر سه‌یره. هێشتا من نابێ بیدركێنم كه ده‌زانم. هێشتا نازانم شته‌كان له كوێرا ده‌ستیان پێكرد، چۆن وایان لێهات، بۆ وایان لێهات؟ له نێوان به‌رانگاربوونه‌وه و هه‌ڵاتن، من هه‌ڵاتنم هه‌ڵبژارد ... باشتر بڵێم، ئه‌وه ته‌نیا ڕێگه بوو... شتێك بۆ خۆت ساز ده‌كه‌یی. قه‌ڵایه‌ك... هیوایه‌ك، مانــــــــایه‌ك، ده‌یكه‌یی به بناغه‌یی باوه‌ره‌كانت، ژیانت! گیرۆداویی ده‌بیت... له ناكاو چاو ده‌كه‌یه‌وه و ده‌بینی هه‌موو ئه‌و بورج و قه‌ڵایه‌ت له سه‌ر لم ساز كردووه و نه‌رمه بایه‌كی به‌س بوو بۆ ڕووخان و ته‌نیا شتێكی بۆت ده‌مێنێته‌وه ته‌پ و تۆزیی دوایی ڕووخانه كه پێش چاوت ده‌گرێت و وشكاییه‌كه كه خه‌ریكه ده‌تخنكێنێت ... ده‌تویست باوه‌ر بكه‌م كۆتایی چیرۆكه‌كان به ده‌ستی من و تۆ نییه. ده‌تویست باوه‌ر بكه‌م ترس به هێزتره له ویست. ده‌تویست باوه‌ر بكه‌م و منیش، چۆن بڵێم ... ئه‌وه خه‌ریكم وه‌ك تۆم لێدێت! ڕووداوه‌كانی ژیان هه‌ندێ جار چاوه‌ڕوان نه‌کراون. ئه‌و شته‌یی من باوه‌ڕم پێی نه‌بوو و قه‌ت بیرم لێنه‌ده‌كرده‌وه قه‌زا و قه‌ده‌ر و چاره‌نووس بوو. له بیرم چووبووه یان فێـــــــــــــر نه‌بووم ده‌وری قه‌زا و قه‌در له هه‌وراز و نشێوه‌كانی ژیان له به‌رچاو بگرم. منی شێت! پێموابوو منی مرۆڤ خۆم چاره‌نووسه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێرم! با وابێت، نه‌خه‌مه! با هه‌موو شتێك، با هه‌موو كۆتاییه‌كان له ده‌ست من و تۆدا نه‌بێت. به هه‌رحال من و تۆش و هه‌موومان ته‌نیا ئه‌كته‌ری سه‌ر شانۆین و ده‌رهێنه‌رێك كه عه‌قڵ و مێشك و هه‌ستی هه‌یه پێمان ده‌لێت چی بكه‌ین و چۆن بكه‌ین ... وه‌نێ؟ هه‌موو شتێ كاڵ ده‌بێته‌وه. په‌له‌م لێ مه‌که! ورده ورده. هێدی هێدی! ڕۆژێك دێت تۆزقاڵه ڕه‌نگێكیش له هیچ كه‌لێن و قوژبنێك به‌دیی نه‌كه‌ین. بێ‌ڕه‌نگ و مردوو ... لێوڕێژ له هیچ! به‌تاڵ له " ئێمه". په‌له‌م لێ مه‌كه ... |