Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

December 18, 2003

من نازانم سروشت له ڕووی چ یاسایه‌ك ده‌سوورێت، من نازانم كێ یاسایی هاتن و ڕۆیشتنی وه‌رزه‌كان داده‌ڕێژێت، هه‌رچی بێت و كاری هه‌ر كه‌س بێت، چه‌ند ڕۆژێكه سه‌یر سه‌ریی له شێواوه و هه‌وا به شێوه‌یه‌کی زۆر گومان لێكراو خۆشه‌! ئه‌وه‌نده خۆش كه بۆ كه‌سێكی وه‌ك من كه ئیتر حیسابی تێپه‌ڕ‌بوونی ڕۆژه‌كانی بۆ گرنگ نییه، زۆر دژوار نییه باوه‌ر بكه‌م ئێستا سه‌ره‌تایی به‌هاره و زستان هه‌زار ساڵی‌تریش پێی ناگاته ئێره‌!

به‌یانییان زۆر زوو كه ده‌چمه ده‌ر، سییه‌كانم پڕ‌ده‌كه‌م له هه‌وای به‌هار و ورده ورده تا ده‌گه‌مه‌وه پێی مه‌ست مه‌ست ده‌بم. ئه‌وه‌نده مه‌ست كه ئیتر هێزی ئه‌ژنۆم نامێنێت و زۆری پێناچێت ده‌بینم زه‌ویی و هه‌رچی ژانه به جێم هێشتووه و گه‌یشتوومه‌ته ئاسمانی حه‌وتووم یان نازانم چه‌ندم ...

ئێستا كه هه‌وا ئه‌وه‌نده خۆشه و ئێستا كه من ته‌واوی بۆشاییه‌كانی ڕوح و دڵ و گیانم به‌و هه‌وا خۆشه پڕ‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌نده پڕ كه مه‌ستی كردووم، با شتێك بڵێم؛ ده‌ڵێن مه‌ستی و ڕاستی! ده‌زانی، من زۆر ده‌تــــــــــرسم! قه‌ت وه‌ك ئه‌مڕۆژانه‌یی ژیانم هه‌ستم به ترس نه‌كردووه. ترس له كێ و له چی؟ ... ترس له ڕامان، له وه‌ستان و بیر كردنه‌وه، ترس له‌وه‌یی چركه‌یه‌ك ڕاوه‌ستم، بیر بكه‌مه‌وه و ئه‌و هه‌موو نه‌بوونانه دیسان ئه‌ژنۆم بشكێننه‌وه... ترس له ماندوویی، ترس له دیسان دۆڕاندن، ترس له دیسان "درۆ" بیستن، ترس له بێ‌باوه‌ڕیی، ترس له ته‌نیایی ... ئه‌وه‌نده ده‌ترسم كه ناوێرم بۆ یه‌ك چركه‌ش ڕاوه‌ستم و پشوویه‌ك بده‌م، ئه‌وه‌نده ده‌ترسم كه پێموایه ده‌بێت تا ئاخر چركه‌یی ژیانم بێ‌ئاوڕدانه‌وه بچمه پێش تا كه‌س نه‌توانێت دیسان ئاوا ئازام بدات ...

****
من نازانم بڕیارت داوه تا كه‌یی له ناو كۆڵانی زه‌ینمدا بێی‌ و بچی و لێم نه‌گه‌رێی شه‌وانه چاو له سه‌ر یه‌كدانێم. نازانم بڕیارت داوه تا كه‌یی به ڕۆژ وه‌ك خه‌یاڵێكی لاسار به‌دواما بێیت و شه‌وانه وه‌ك تاسه له ئامێزم بگریی... نازانم كه‌یی ماڵی دڵم به‌جێ دێڵیت ... له بیرت بێت ئه‌مجاره‌یان وه‌ك جاریی پێش بێ‌خه‌به‌ر نه‌ڕۆیت با من ئیتر چاوه‌رێی گه‌رانه‌وه‌ت نه‌بم ...

****
وا وێده‌چێت بـــــــــــۆ بیـركردنه‌وه له‌و بڕیاره‌یی بۆ باقی ژیانم ده‌بێ بیده‌م، به قه‌د ته‌واوی باقی ژیانم كاتم پێویسته ...




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------