January 24, 2004
ڕقم له خۆم ده‌بێته‌وه. له‌وه‌ی كه خه‌ریكم ده‌گه‌ل ژیانم مامه‌له ده‌كه‌م، له‌وه‌یی كه ورده ورده ئه‌ژنۆم دهچێمهتهوه، له‌وه‌یی كه هێدی هێدی خۆم ڕازیی ده‌كه‌م سه‌ر بۆ "چاره‌نووس" دانوێنم. له‌وه‌یی كه باوه‌ڕم به چاره‌نووس نییه و هێشتا ده‌بێت ملی بۆ كه‌چ كه‌م ... *** جارنا، ژیان گۆمێكی مه‌ندی تاریكه! ئه‌گه‌رچی نه ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌یه تا نه‌هێنی تاریكیت بۆ بدركێنێت، نه دڵۆپه بارانێ تا ئه‌م گۆمه مه‌نده بشڵه‌ژێنێت، نه ئاوێنه‌یه‌ك تا به‌رامبه‌ری ڕووت بییه‌وه و له‌ته بزر بووه‌كانی ڕوحت بدۆزییه‌وه، به‌ڵام هێشتا ده‌نگێك هه‌یه، بێده‌نگی كه‌ڕت ناكات و سێبه‌ره‌كان له ته‌م و مژی به‌رامبه‌رتدا ون نابن. جارنا، ژیان گۆمێكی زێروهشانی ده‌مه‌و كازێوه‌یه! له باوه‌شی خۆرا ئارام ڕاكشاوه و به ڕووت پێده‌كه‌نێت! جارناجارێ پێلێكی به‌ره‌و كه‌نار ده‌نێرێت و ده‌نكه مروارییه‌ك ده‌خاته كۆشتهوه! هه‌ندێ جاریش، وه‌ك ئه‌مڕۆژانه، ژیان پڕه له هیچ ... *** هه‌ستێكی نامۆیه. نازانم هه‌ست به نامۆیی كردنه یان دڵته‌نگی، هه‌رچی بێت، دڵته‌نگییه‌كی نامۆیه! سه‌یره، نه شادم، نه مات! ژیان زۆر بێده‌نگ و به‌تاڵ، تێده‌په‌ڕێت و منیش بێده‌نگتر و به‌تاڵتر چاو له تێپه‌ڕبوونی ده‌كه‌م. ته‌نیا كارێك كه ئارامم ده‌كاته‌وه، كتێب خوێندنه‌وه‌یه. ده‌مێكه ناوێرم كتێبی زل و قه‌به ده‌ست پێبكه‌م، وه‌ك بڵێی ترسی وهم هه‌یه قه‌ت نهگهمێ ته‌واوی كه‌م! كتێبی "داستانی شارێك"م ده‌جار هه‌ڵگرت و دامناوه! دوای "هاوسێكان" زۆرم پێخۆش بوو ئه‌مه‌شیان جارێكی‌تر بخوێنمه‌وه! ... ئه‌مڕۆ له ناو مێترۆدا " شازده بچكۆله"م ده‌خوێنده‌وه. گه‌یشتم ئه‌و جێیه‌یی ده‌گه‌ڵ ڕێویه‌كه قسه ده‌كات! نازانم بۆ خــــــــــــۆمانم وه‌بیر هاته‌وه ... **** ئه‌و كه‌وانه‌یه نه‌به‌ستراوه هێشتا، ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش بێت وا ئێشی زۆره. نابێت، نابێت كه‌وانه‌یه‌ك بكه‌ینه‌وه و هه‌روا به‌جێی بێڵین. ئه‌و كه‌وانه دانهخراوانه هه‌موو هێز و وره‌ی مرۆڤ ده‌دزن. ئه‌و كه‌وانه‌یه نه‌به‌ستراوه هێشتا ... |