January 26, 2004
.: كۆنفرانسی genocide ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكرد. هه‌واڵه‌كان كه ده‌خوێنمه‌وه، لیستی میوانه‌كان كه ده‌بینم، به خۆم نییه بزهییهكی ساردم دێته سه‌ر لێو. من وه‌ك Kofi Annan گه‌شبین نیم، ئه‌و به‌رێزه هیوای به داهاتوویه‌كی ڕوون زۆره! من به‌ڵام دێم و ده‌ڕۆم له خۆم ده‌پرسم به‌ڕاست ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك توركیه، دوایی ئه‌م كۆنفرانسه سیاسه‌ته بۆگه‌ن و دژه مرۆڤانه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت و له كوشت و كوشتاری گه‌لی كورد ده‌ست هه‌ڵده‌گرێت؟ ئیسرائیل سیاسه‌تێكی ئینسان دۆستانه‌تر به‌رامبه‌ر به فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌گرێته به‌ر؟ بڵێی گۆڕان كارییه‌كانی ماروكۆ چه‌نده زل و زه‌ق بێت؟ به هه‌ر بارێكدا لێی ورد ده‌بمه‌وه، ده‌بینم مافی كورده‌كان بوو له‌م كۆنفرانسه به‌شدار بن. فه‌له‌ستینییه‌كان و هه‌موو ئه‌و گهلانهیی به ده‌ست ده‌سه‌لاتداران كوشت و بڕ كراون... جا با خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و وڵاتیش نه‌بن! **** حه‌فته‌ی پێش هه‌را و هوریای سه‌فیری ئیسرائیل و كارێكی "هونه‌ری" موزهیهكی شاری ستۆكهـــــــــۆلم، سه‌رنجی زۆر خه‌لكی بۆلای خۆیی ڕ‌اكێشا. من كه ئه‌م كاره‌م دیت، به‌راست بۆم جێی پرسیار بوو. كه ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟ چی نیشان بدات؟ دیاره من هیچ پێناسه‌یه‌كم نییه بۆ هونه‌ر، به‌ڵام ناتوانم په‌یوه‌ندی نێوان" truth "، گۆمێك خوێن و وێنه‌یی ژنێك كه بۆمبی له خۆی به‌ست و بیست كه‌سی بێتاوانی ده‌گه‌ڵ خۆیی كوشت وSnow White ببینم و هه‌ستی پێبكه‌م! هه‌ندێ شت هه‌ن به هه‌ر بارێكدا بڕوانییه سه‌ری هه‌ڵه‌ن. هه‌ندێ كرده‌وه به هیچ یاسایه‌ك، به هیچ مه‌نتق، مانا په‌یدا ناكه‌ن. به‌ڕاستی هه‌ندێ شت هه‌ن كه مرۆڤ پێویست ناكات پێچ و په‌نای پێبدات و له خۆیی قوڵكاتهوه! ئه‌و كاره "هونه‌رییه" كه ئه‌م هه‌راو هوریایه‌ی ساز كرد، یه‌كێ له‌م "هه‌ندێ شته‌یه"! "هانادی جارادات" كه لێره‌دا ناوی Snow White- تی پێدراوه، دایكی چوار منداڵان بوو، بۆمبی له خۆی به‌ست و بیست كه‌سی كوشت. بیست ژن و منداڵ و پیاوی بێ‌تاوان. بـــــــــــۆ؟ قازانجی كاره‌كه‌یی چی بوو؟ كه‌ش و هه‌وا ناله‌باره‌كه به‌م كاره باشتر بوو؟ هه‌نگاوێك له ئاشتی نزیك بوونه‌وه؟ پشتی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له عه‌رز درا؟ ترسان؟ پاشه‌كشه‌یان كرد؟ هه‌ل ومه‌رجی ژیانی خه‌لكی فه‌له‌ستین باشتر بوو؟ به‌ڕاست ده‌كرێت وه‌ك هه‌لوێستێكی سیاسی هه‌ڵسه‌نگێندرێت؟ چاوی لێبكرێت؟ مه‌گه‌ر ته‌نیا قازانجیی، خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو میلله‌ته نهبـــــــوو؟ داگیركردنی خاكی وڵاتێك له لایان هه‌ر هێز و ده‌سته و ده‌وڵه‌تێك بێت، هه‌ڵه‌یه، جا ئه‌وه چ ئێران وتوركیه و عێراق بن و خاكی كوردان دابه‌ش بكه‌ن، چ ئیسرائیل بێت. به‌ڵام خه‌بات بۆ ئازادكردنی خاكێكی داگیركراو، بڵێی ڕێگهیهكیتر، جگه له تێرۆركردنی منداڵ و ژن و پیاوی بێتاوانی نه‌بێت؟ ناكرێت ئێمه‌ی كه داوای خاكه داگیركراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ین چاوێك به مێژوویی خۆماندا بخشێنین با وه‌بیرمان بێته‌وه به به‌رد و قۆچه‌قانی ده‌ره‌قه‌تی تۆپ و تانك و خۆمپاره‌ی ئه‌وان نایه‌ن؟ ناكرێت به جێی هێزی "بازوو" مێشكمان وهكار خه‌ین؟ نابێت به جێی ئه‌وه‌یی منداڵه دوانزده ساڵه‌كان بچن به‌رد به سه‌ربازه "زره پوش"ه‌كان داده‌ن، بچنه‌وه مه‌دره‌سه‌كان و دواتر ئاوا وڵات ئاوه‌دان كه‌نه‌وه؟ دیاره دڵم زۆر پڕه ... خۆم پێم وانه‌بوو! هه‌ڵه‌یی هه‌ره گه‌وره‌ی گه‌له ژێرده‌سته‌كان ئه‌وه‌یه له مێژوو هیچ فێر نابن! خۆیان بیر ناكه‌نه‌وه و هه‌میشه چه‌نددانه ڕیش سپی و "له خۆیان عاقلتریان" هه‌یه پێیان بڵێن چی بكه‌ن و چۆن بژین. ئه‌وه خۆشه - خۆشی ئاوا نا كه قاقا پێبكه‌نی - ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێگه چارانه له پێش پێ داده‌نێن و بوون به عه‌قڵی ئه‌و میلله‌ته، خۆیان مسقاله زهرهتێك چییه، عه‌قلیان له مێشك دانییه! له جێی خۆلێدان و به هیچكوێ نه‌گه‌یشتنی خه‌باتی فه‌له‌ستینییه‌كان و ڕێبه‌ر و نوێنه‌ره‌كانیان، همممم ...زۆر شتی وه‌ك خۆمان ده‌چێت ... ! **** ئه‌گه‌ر مڕۆڤ پێش له دایك بوونی زانیبایی دونیا ئاوایه، چه‌ند كه‌س حازر ده‌بوو هێشتا هه‌ر له دایك بێت؟ |