Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

January 28, 2004

.: كه تۆ تۆرایی له چاوم وه‌ك خه‌وی من
له بسكت ڕه‌شتــــــره مانگه شه‌وی من!

له سه‌ر لاپه‌ره‌‌كانی ده‌فته‌ره شڕه‌كه‌ی كلاسی كوردیی، به خه‌تی منداڵانه، لێره و له‌وێ شتی بۆ نووسیوم. له شوێنێك "هه‌پی فه‌یس" و له شوێنێكی‌تر له پشت سه‌ری مامۆستا و پێڵاوه‌كانیی. له گۆشه‌یی چه‌پی لاپه‌ره‌یه‌كی نیوه دڕاو بۆیی نووسیوم: " ئــــه‌سرین گوڵه، ته‌وار ئه‌سرینی خۆش ده‌وێت؟!" ...

ده‌یزانی خۆشمده‌وێت، نه‌یده‌زانی؟

****
ئه‌مڕۆ ته‌واوی ڕۆژ ده‌گه‌ڵما بوویی. دوو ساڵه نه‌چووم بۆ ئه‌و قاوه‌خانه‌یی پێمان ده‌گوت"شوێنی خۆمان"، دوو ساڵه نه‌چووم بۆ ئه‌و ڕێستورانگه‌ی ئاخرجار پێكه‌وه نانمان لێخوارد و كه‌مێكمان پاره وه‌ك "tip" به‌جێ هێشت و كه‌چی دوایی گه‌راینه‌وه كه‌مێكمان هه‌ڵگرته‌وه، دوو ساڵه نه‌چووم بۆ شه‌قامه ته‌سك و به‌رداوییه‌كه‌ی به‌ردمان به ماڵی شا داده‌دا... دوو ساڵه خۆم له هه‌رچی تۆم وه‌بیر دێنێته‌وه، ده‌دزمه‌وه و كه‌چی هه‌ر جارنا جارێ، له كه‌لێنێكی دڵ و مێشك و زینمه‌وه سه‌ر هه‌ڵدێنیت و پڕم ده‌كه‌ی له تاسه‌یی دیتنت ...

زۆرت بیر ده‌كه‌م ...




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------