Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

February 22, 2004



دره‌نگه یان زوو نازانم، هه‌ندێ جار، نا، زۆر جار زۆر زوو دره‌نگ ده‌بێت، زووتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیمان ده‌كرد. پێم خۆشتر ده‌بوو ئێستا، ئه‌مڕۆ چیرۆكێكی‌ترم بۆ ده‌گێرایه‌وه. پێم خۆشتر ده‌بوو ئێستا، ئه‌مڕۆ له جێیه‌كی‌تر ده‌بووین. من وه‌ک ئه‌وانی‌ترم نه‌كرد، تۆشم وه‌ك خۆم مرۆڤێك ده‌دیت كه ده‌توانێت هه‌ڵه بكات، ده‌توانێت هه‌ست به سه‌ڕلێشێواوی بكات، ده‌توانێت گومان بكات، قه‌تیش پێم وانه‌بوو تۆ "سوپێر پاور"ت هه‌یه. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شم نه‌ده‌كرد كه نه‌گوتراوه‌كان و نه‌نووسراوه‌كان بزانی، بۆیه بیــــــــر و هه‌‌ستـــم ڕووتــكرده‌وه. ببــــــــووره، ببــــــــوره پێم وابوو تۆش وه‌ک خۆم حه‌ز ده‌كه‌یی تاریكییه‌كان و تاڵییه‌كان ببینی، تا مافی هه‌ڵبژاردنت هه‌بێت، تا خۆت بڕیار بده‌یی به‌رگه‌یان ده‌گریی یان بڕیاری ڕۆیشتن ده‌ده‌یی. نه‌مـویست شته‌كان له هاوریشمی درۆ بپێچمه‌وه و له پێشتی دانێم.

وه‌ک ئه‌وانی‌ترم نه‌كرد، لێتم پرسی بــــــــــــۆ؟ هۆیه‌كان بـــــــــۆ من گرنگ بوون. دڵنیام تۆش چیرۆكی خۆت هه‌بوو، هه‌ته. له‌بیرم بوو تۆش وه‌ک من مرۆڤێكی له مانایه‌‌ك ده‌گه‌ڕێیی بۆ بوون، بۆ مانه‌وه. كایــــه‌ی چاره‌نووس ده‌‌‌بینیت؟ هه‌نگاوه شله‌كانی من و ڕۆیشتنی خێرای تۆ هه‌ردوو یه‌ك هۆیان هه‌بوو. له خۆڕا نییه ده‌لێم بووین به بووكه شووشه‌یی ده‌ستیی ...

بێده‌نگییه‌كان نازانم تۆیان به كوێ گه‌یاند، هه‌‌ندێ جار نیگه‌رانت ده‌بم. ئه‌م باوه‌ڕه كه زۆر جار پێویست نییه شتێك بگوترێت ده‌یتوانی ئارامم كاته‌وه كه نه‌یكرده‌وه، ڕه‌نگه هــــۆیه‌كی ئه‌وه بوو كه ئه‌م بێده‌‌نگییه ژارێكی تاڵی به‌دواوه بوو، له‌ناكاو ون بوونی ده‌نگه‌كان و دژایه‌تی كرده‌وه و هه‌سته‌كان! خۆ زۆر جار من ده‌هاتم بۆ لات تا قسه نه‌که‌م، تا بێده‌نگییه‌كانم له ناو باوه‌شی تۆدا ده‌گه‌ڵ ‌تۆ به‌ش بكه‌م، به‌ڵام بێده‌نگیی ئه‌مجار زۆرتر بۆشایی بوو، بۆشاییه‌كی ڕه‌ش كه تێیدا نوقم ده‌بیت و ڕۆده‌چیت و وه‌ک بڵێی قه‌ت كۆتایی نایه‌ت! تا بێ‌كۆتایی ڕۆچوون له بۆشاییه‌كدا ... ده‌زانی ئه‌وه یانی چی؟

پێم خۆشبوو بزانی كه ئه‌و خۆشته‌ویستییه به هیچ به‌ستراوه نه‌بوو به خۆت نه‌بێت! پێم خۆشبوو بزانی من ئێستا زۆر شت ده‌زانم و ئه‌و زۆرشته هیچ له باری خۆشه‌ویستیمی كه‌م نه‌كردۆته‌وه. خۆشتر ده‌بوو هۆیه‌كانم له خۆت بیستبا، خۆشتر ده‌بوو به جێی هه‌ڵاتن و خۆ حه‌شاردان و بێده‌نگیی، به جێی پڕكردنه‌وه‌ی مه‌وداكان به بۆشایی، ئه‌و شتانه ده‌گوتران و خاڵی كۆتاییان بۆ داده‌ندرا. خۆشتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوێنه‌یه چڕژی نه‌ده‌كه‌وته ڕوو! له‌وانه‌یه چه‌ند ساڵێكی‌تر تۆش بگه‌یی به‌م شوێنه كه‌ من ئێستا پێی گه‌یشتووم، له‌وانه‌یه چه‌ند ساڵی‌تر تۆش وڵامی ... what if ، به‌لاته‌وه گرنگ بێته‌وه ... به‌س هیوادارم ئه‌و ماوه‌یه، تۆ به قه‌د من ئێش و ئازارت پێنه‌گات!

ده‌زانی هیچ چاوه‌روانییه‌كم نه‌بوو، هیــــچ، باوه‌ربكه‌! كه لێتم پرسی بـــــــــــۆ، ده‌مزانی دوو ڕێم له پێشه و ده‌مزانی هه‌ڵبژاردنی هیچكامیان ئاسان نابێت، هۆیه‌كانم ده‌ویست بزانم تا ئه‌و باره قورسه‌ی سه‌ر شانم كه‌مێك، ئه‌رێ كه‌مێك، سووك بێته‌وه و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن كه‌مێك، ئه‌رێ كه‌مێك، ئاسان بێته‌وه. ئه‌و باره قورسه به‌لام هه‌ر سووك نه‌بووه! ڕابردوویه‌كمان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه و خۆشت باش ده‌زانی ڕابردوویه‌كی ئاوا به شه‌وێك نانووسرێت و به شه‌وێك له بیر ناچێته‌وه! ده‌بینی، پێش‌تریش پێم وتوویی، كه‌س وه‌ك "من و تۆ" قـــــــــۆڵی بۆ كوشتنی "ئێمه" هه‌ڵنه‌ماڵیوه!

زه‌مانێك تۆ به‌ڵێنیت ده‌دا هه‌تا كۆتایی ده‌گه‌ڵ ‌بیت و بمێنیته‌وه، له‌بیرته؟ من زۆر كه‌م به‌ڵێنی ده‌ده‌م، به‌ڵێنییه‌كانی من به‌ڵام - با هه‌ر بزانی- ئه‌وه‌نده به دڵنیاییه‌وه دراون كه هێشتا نه‌گۆڕدراون!

نازانم ئه‌و كایه كه‌ی و چۆن و له ‌كوێ ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام من هه‌ر هـــــــــــه‌م ...

****


****


In the end...
It is still the best to wait for the one we want
Rather than settle for the one that is available
It is still the best to wait for the one you love
Rather than settle for the one who is around

It is still the best to wait for the right person
Because life is too short to waste on the wrong one
Because waiting serves to purpose, noble and mysterious
You have to know that flowers do not bloom overnight

Rome was not built in a day
A life grows in the womb for nine months
Great love grows steadily over a lifetime
Most good things in life take a long time
And they are all worth waiting for

These, despite the fact
That although waiting requires a lot of things
...faith, courage, and hope...
Waiting guarantees nothing one cannot imagine
... X ....





www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------