February 9, 2004
گوڵــــــــــــم
گوڵــــــــــــم، دڵم پڕه له ده‌رد و كوڵ ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی كانیاوی دێیه‌كه‌م، عیلاجی كه‌م كوڵی دڵی پڕم، له ده‌ردی ئینتزاره‌كه‌ت!
وه‌ره‌ز بوو گیـــــــــانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و له ڕۆژی چڵكنی نه‌خۆش و تاوویاوی شه‌و ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت له شاری چاو له‌به‌ر چرای نێئـــــــــۆن، شه‌واره‌كه‌ت.
بڕۆمه دێ، كه مانگه‌شه‌و بزێته ناوبزهم چلۆن بژیم له شاره‌كه‌ت كه پڕ به دڵ دژی گزه‌م؟!
له شاره‌كه‌ت، كه ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم ئه‌وه‌ی كه تیل و تان و ڕایه‌ڵه، كهڵهبچهیه!
ئه‌وه‌ی كه په‌یكه‌ره، میسالی داوه‌ڵه ئه‌وه‌ی كه داره‌تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه! له شاره‌كه‌ت كه‌مه‌ندی دووكه‌ڵه كه دێته‌ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند، وهتیشكی بێگوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند.
له هه‌ر شه‌قام و كووچه‌یه‌ك شه‌پۆڕی شینه دێ به‌ره‌و دڵم. ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه كه ئه‌یگوشم ده‌ستی چێوییه! له شاره‌كه‌ت، زه‌لیله شێر، بـــــــــــــاوی ڕێوییه!
به هه‌ر نیگایهكو په‌تایه‌كه ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت!
گــــــوڵـــــــــــــــــم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل چلۆن ئه‌بێته جاڕه‌گوڵ له شاری تۆ، له بانی عه‌رشه قۆنده‌ره‌ی دراو! شاره‌كه‌ت، ئاسكه جوانه‌كه‌م! تــــهسكه بۆ ئــــــــهوین و بۆ خـــــــــهفت هــهراو! كێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟ منێ كه گۆچی تاوی گه‌رمی بهردهوارهكهی عه‌شیره‌تم به داره‌ته‌رمی كووچه ته‌نگه‌كانی شاره‌که‌ت ڕانه‌هاتووه له‌شم!
.....
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت گــــــوڵـــــــــم!
"سواره"
|
|