February 1, 2004
.: به یه‌ك یان چه‌ند هـــــۆ - كه نادیارن، یان دیارن به‌ڵام بڤه‌ن، بۆ باس كردن نابن- جه‌ماعه‌تێك پێیان وایه كه دین ده‌بێت به سه‌ر سیاسه‌تدا زاڵ بێت و ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت! ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌شدا چه‌ند ملیۆنێك پێیان وایه كه ژێربه‌نا و بناغه‌ی یاساكان ده‌بێت قورئان بێت، به ڕای منی هه‌ژار، وه‌ك ئه‌وه وایه كه لێگه‌ڕێین كابرایه‌كی ناڵبه‌ند، گرفتی تێكنیكی فرۆكه‌یه‌ك چاره بكات! دیاره ته‌نیا قورئان نییه كه له ده‌ور كه‌وتووه و بۆ سه‌رده‌می ئێمه نابێت، ئینجیل و ته‌وراتیش چ شتێكی باشتر و پوختر نین. با لێگه‌ڕێیه‌ن تاكه كه‌س باوه‌ر و بڕوایی، به هه‌ر خودایه‌ك كه پێی خۆشه هه‌بێت، به‌ڵام بڕیا له بیرمان با كه ئه‌م باوه‌ڕ و بڕوایه تاكه‌كه‌سییه و ته‌نیا ده‌توانێت و ده‌بێت بۆ تاكه‌كه‌س و ژیانی ئه‌و ئه‌و تاكه‌كه‌سه یاسا دارێژێت. ئیتر ئیبراهیم، عیسا و مه‌حه‌ممه‌د چیان بیست و چ فه‌رمانێكیان له خوا پێگه‌یشت، باوه‌ر ناكه‌م ده‌ردێك له پاشكه‌وتوویی و دواكه‌وتوویی فه‌رهه‌نگی و ئابووری و تێكنۆلوژیا و ئه‌ده‌ب و پارچه پارچه بوونی وڵاته‌كان و شه‌ری ده‌سه‌لات و سیاسه‌تی سه‌رده‌می ئێمه ده‌رمان بكات. خراپم تێ‌نه‌گه‌ن، بوون و هاتنی ئه‌و براده‌رانه بۆ سه‌رده‌می خۆیان زۆریش باش بووه. عیسا ژنێكی له‌ش فرۆشی له په‌نا خۆیی گرت، مه‌حه‌ممه‌د كچی له زینده‌چاڵ‌بوون به ده‌ست پیاوی عه‌ره‌ب ڕزگار كرد، ئه‌وه‌ش خۆیی شۆڕشێكی گه‌وره بوو بۆ ئه‌و كات. هه‌ندێ شت گووتراوه. هه‌ندێ وته ڕه‌نگه پێویست بێت ئه‌مڕۆ به جۆرێكی‌تر مانا بكرێنه‌وه یان - كڵاوی شه‌رعی بۆ بدروون- و به پێچه‌وانه‌یان هه‌لسوكه‌وت بكرێت. نه سه‌رده‌م سه‌رده‌می جارانه، نه مرۆڤه‌كان، مرۆڤی جاران. بۆ كابرایه‌كی هه‌زار وچوارسه‌د ساڵ پێش له سه‌حراكانی عه‌ره‌بستان ده‌ژیا و وشتری (حوشتر!؟) هه‌بوو، زۆر ئاسایی بوو له فه‌رمووده‌ی مه‌حه‌ممه‌د تێبگات كه ده‌لێت: "پێنج جار نوێژ له ڕۆژدا، فه‌رزه له سه‌رت، به‌ڵام له بیرت بێت وشتره‌كه‌ت له شوێنێك ببه‌ستییه‌وه!"، ئێستا كابرایه‌كی له شار ده‌ژیت و ماشێنی ئاخر مۆدێلی له ژێر پێدایه و هه‌میشه و له هه‌موو شوێنێكیش پاركینگی وه‌گیر ناكه‌وێت بۆ ڕاگرتنی سه‌یاره‌كه‌ی، ده‌بێت ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر چۆن بۆ خۆیی لێكبداته‌وه؟ ئه‌و بۆچوونه له لای ئێمه كه نابێت ڕه‌خنه له دین و به تایبه‌ت له كتێبه پیرۆزه‌كه بگیرێت، وای كردووه مرۆڤ به ترس و له‌رز له تانه وته‌شه‌ری ئیمانداره‌كان قسه‌یی دڵی باس بكات، مۆری كافر بوون و بێ‌دین بوون له ناوچاوان ده‌درێت و هه‌ندێ شتی‌تریش. ئاوانه به‌ڕاست زۆر گرنگ نین، گرنگ ئه‌وه‌یه بیر‌و بۆچوونێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بێت، ئه‌گه‌ر " كاتی به كار هێنانی" تێپه‌ری بێت، هه‌ڵه‌یه و كاتی تێپه‌ر بووه جا با چه‌ند ملیۆنێك هه‌ربیكه‌نه زۆره ملی! زه‌مانێك بوو ئیسلام ڕێگه‌یی له فێربوونی بیری‌زانستی و فه‌لسه‌فی نه‌ده‌گرت. زه‌مانێك Cordoba - له سپانیای ئه‌مڕۆ- شوێنێك بووه بۆكۆبوونه‌وه‌ی "پیاوه" زاناكان و لێدوان له فه‌لسه‌فه و زانسته‌كانی‌تر! سه‌ده‌ی 900 و سێ سه‌ده دواتریش پیاوانێك وه‌ك " بو عه‌لی سینا" ، "ابن رشد" له بواری زانستی بیۆلۆگی و ده‌رمان و فه‌لسه‌فه‌دا ناوبانگیان ده‌ركردووه. بوعه‌لی سینا ئه‌و كات له باسه سایكۆلۆژییه‌كانی خۆیدا باسی homosexuality ، transvestism وincest ده‌كات، هه‌ر ئه‌و باسانه‌ی زۆر دره‌نگتر پێیان گه‌یشته دونیای ڕۆژئاوا. ئیتر به‌لام له سه‌ده‌ی 1300 به‌دواوه ئیسلام به‌ره‌و پاش گه‌راوه و چیرۆكه كۆنه پڕ له بگره و بكوژه‌کانی قورئان دیسان زاڵ بوونه‌وه و مه‌لاكان له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرشیان هێنا و دین و حكومه‌تیان تێكه‌ڵ كرد و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست. بیره‌كان سه‌ر بڕدران و هه‌ركه‌س وتی له‌ل، زمانی بڕدرا و ئێستا پێشكه‌وتن و پێگه‌یشتن بووه به خه‌ونێك كه كه‌س بۆی ته‌عبیر ناكرێت. جێی داخه ئیسلام له قاڵبی خۆی هاتۆته ده‌ر و بووه به ده‌سه‌لات به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا، جێی داخه كه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ئیزن ده‌دات یاسا 1400 ساڵ كۆنه‌كان بڕیار بۆ ژیانی بده‌ن. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌لاكان و ڕێبه‌ره ئایینه‌كان ئاوا نزیك 1000 سالێك به‌ر‌و دواوه بكشێنه‌وه و چاوێك به مێژوویی ئه‌و سه‌رده‌مه كه موسلمانه لێهاتووه‌كان به بیرێكی ئازاد له خزمه‌ت زانست دابوون، بخشێنن، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر، باوه‌ڕی دینی له ته‌ماحی ده‌سه‌لات و حكومه‌ت كردن جیا بكرێته‌وه، ته‌نیا ئه‌و كات، ڕه‌نگه ئیسلام بتوانێت ده‌ورێكی پۆسیتڤی له ژیانی ئه‌وانی باوه‌ڕیان پێی هه‌یه، هه‌بێت، ده‌نا ... هیواتان پێی نه‌بێت! *** بوریس، زۆر وتنی ئه‌مشه‌وم خه‌تای تۆیه :) |