February 12, 2004
به‌یانیان زوو، ئه‌و شه‌قامه له شه‌قامێكی شاری مردووان ده‌چێت. له هاژه‌ی جاروباری ماشێنه‌كان و ده‌نگی هه‌نگاوه‌كانی خۆم له ناو به‌فرا به‌ده‌ر، نه ده‌نگێك دێت و نه كه‌س دیاره! له شه‌قامی ئاوا چۆڵ و به‌یانی ئاوا زوو، كه هه‌رخۆتی و ته‌نیا خۆت، سه‌یر نییه كه ناوی شه‌قامه‌كه بگۆڕیی بیكه‌ی به "شه‌قامی خۆم"، ئه‌وه‌نده هین خۆمه كه تێدا هه‌رجۆرێك حه‌ز بكه‌م ده‌ڕۆم، ڕاده‌كه‌م، شه‌ق له به‌فره‌كان هه‌ڵده‌ده‌م، گۆرانی ده‌ڵێم، چاو ده‌گێرم و ده‌ست به دیواره سڕهكانیدا ده‌خشێنم! له به‌یانێكی ئاوا زوو و ئاوا سارد، ئاسانه بیر له كه‌س و هیچ نه‌كه‌یه‌وه. له به‌یانییه‌كی ئاوا سارد هه‌ناسه‌كانیش تا ده‌گه‌نه به‌ر، دهمێون! له به‌یانێكی ئاوا زوو و ئاوا سارد تۆ نه ژنێكی كوردی له شه‌قامێكی شارێكی گه‌وره‌یی باكوری ئوروپا، نه غه‌ریبێكی كه هه‌موو شه‌وێ خه‌ون به شوێنێكه‌وه ده‌بینی و نازانی كوێیه، به‌ڵام پێی ده‌ڵێی "ماڵی خۆم"! به‌یانییه‌كی ئاوا، ئه‌وه‌نده سارده كه تۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی سه‌رپه‌نجه سڕهكانت پێخۆشتره تا بیركردنه‌وه له بیره برشاوییهكان كه لێت بوون به قیری كه‌وای سپی. له به‌یانییه‌كی ئاوا زوو و ئاوا سارد، هیچ شتێك له "ئێستا" دوورت ناكاته‌وه، مه‌گه‌ر، مه‌گه‌ر بیستنی له‌ناكاوی ده‌نگی گریانی كورێكی سێ چوار ساڵه كه هاوار ده‌كات: دایــــــــــه! و له‌پڕ، دایه ده‌بێت به پردی گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پڕ بوو له ده‌نگ، له ویست، له ڕه‌نگ! چۆك داده‌ده‌م به‌رزی كه‌مه‌وه، به‌فره‌كان له سه‌ر سنگ و رانی ده‌ته‌كێنم و ئه‌ویش به دوو چاوی هه‌تا بڵێی ڕه‌ش چاوم لێده‌كات و داوای باوه‌شی دایكی ده‌كات و دیسان من ده‌كه‌ومه بیری باوه‌شی دایكم، ئه‌و باوه‌شه‌ی هه‌موو ئه‌و جارانه‌ی ده‌كه‌وتم و ئێشم پێده‌گه‌یشت، ده‌بوو به لانكی من، ئه‌و باوه‌شه‌ی زۆر جار پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وم، ده‌یگرتمه‌وه و ترسهكانمی له بیر ده‌بردمه‌وه. ئه‌و باوه‌شه‌ی پڕ بوو له بۆنی مێخه‌ك و من ده‌متوانی تێیدا ون بم ... ئه‌و باوه‌شه‌ی زۆر شه‌و تێدا، قژی سه‌وزی خه‌ونه‌كانم داهێناوه! دایكی ده‌گاتێ. به نه‌رمی له كوڕه‌كه‌ی توڕه ده‌بێت:" مه‌گه پێم نه‌گوتی به سه‌ر ئه‌و سههۆڵانهدا هه‌ڵمه‌یه؟" كوڕه‌كه‌ی له باوه‌ش ده‌كات و ده‌یلاوێنێته‌وه! من ئێره‌یی ده‌كه‌م، ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه، نه‌یانبینم، ده‌مه‌وێ دوور ببمه‌وه، دایكی ده‌ڵێت: هیوا، وتت سوپاس!؟ هیوا، ئه‌و كوڕه چاوڕه‌شه كه ئێستا ئیتر چڵم و لیكی تێكه‌ڵ بووه، به شه‌رمه‌وه دێته پێش، نه‌رم، زۆر نه‌رم له باوه‌شم ده‌گرێت و ده‌ڵێت: سوپاس! و به لێوه ته‌ره‌كانی سه‌رگۆنام ماچ ده‌كات! بۆ چرهكهیهك، هه‌ست ده‌كه‌م دڵم خه‌ریكه له قه‌فه‌سی سنگم بێته ده‌ر، چۆك داده‌ده‌م، هیوا له باوه‌ش ده‌گرمه‌وه و منیش سوپاسی ده‌که‌م. هیــــوا و دایكی دوور ده‌بنه‌وه. هیـــــــوا جارێك ئاوڕ ده‌داته‌وه. ده‌زانم هیواش و دایكی ئه‌مڕۆیان نه بۆ گرنگ بوو نه قه‌ت بیری لێده‌كه‌نه‌وه. ده‌زانم هیــــــــوا و جوانی چاوه‌کانی نه‌هاتبوون كه بمێننه‌وه، ده‌زانم! به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم له‌مه‌و به‌دوا، هه‌ر جاره‌ی بێره‌دا تێپه‌ر بم - به‌یانی بێت یا ئێواره دره‌نگ، زستان بێت یا چله‌ی هاوین، سارد بێت یا گه‌رم- ده‌نگی هیـــــــوا و وشه‌ی "دایــــــه" له گوێما ده‌زرینگێته‌وه و تاسه‌ی باوه‌شی دایــــكم له دڵما سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه و بیری ماچی ئه‌و كوڕه چاوڕه‌شه، بزه‌م دێنێته سه‌رلێو! |