February 18, 2004
"من فێمینیست نه‌بووم به‌ڵام فێمینیسته‌كانم خۆشده‌ویست." ( هه‌رچی نوور و شتی‌تره به گۆڕی پیرۆزی ئیمام (ره) ببارێ كه فێری كردین چۆن هه‌ستی خۆمان ده‌رببڕین، ئه‌و كاته‌ی له‌و په‌ڕی دڵ فره‌وانییه‌وه ده‌ستێكی به ڕیشی موباره‌كی‌دا هێنا و فه‌رمووی:" من وه‌رزشكار نیم وه‌ڕزشكار‌انم خۆشده‌وێت". قورئانم به‌و ده‌ستانه‌ی خۆم په‌ڕپه‌ڕ كردبێت، به‌و چاوانه‌ی خۆم دیم چۆن كاتی وتنی ئه‌و قسه نه‌غزانه، بزه‌یه‌كی "خوادیی" له سه‌ر لێو مێویی بوو.) به هه‌رحال، ئه‌مڕۆ له ڕووی عاده‌تێكی خراپ كه هه‌مه سه‌ردانی سێ‌ئاشانم كرد - كاكه تۆ ئاخرێكه‌ی دین و ئیمانی من و شئوناتی ئیسلامی له‌مه‌ترسی داوێی، خوا لێت قه‌بوول نه‌كا- دیم باسی كیژه كوردێكی خوێن شیرینی كردووه، نادیا. ئه‌وه‌ی كه نادیا به‌شداری ئه‌م پرۆگرامه بووه به‌ڵامه‌وه نه زۆر سه‌یر بوو ونه زۆر گرنگ. چه‌ند ساڵ پێش كوڕه كوردێك كه پێم وایه هه‌ولێری بوو له پرۆگرامێكی قۆڕ و بێ‌تام به ناوی Big Brother به‌شداری كرد و سه‌یرێكی هه‌بوو هه‌ر مه‌پرسه. دیاره ئێستا نامه‌وێت له پشت سه‌ری مردووان قسه بكه‌م،(هه‌رچه‌ند ڕۆژێك هه‌ر بۆتان باس ده‌كه‌م چی كرد و چی وت) به‌ڵام ئه‌وه‌ی نادیاش به‌لامه‌وه شتێكی ئاسایی بوو تا گه‌یشتمه ئه‌و جێگه‌یه كه فه‌رموو بووی :" نادیای ئازا چه‌ند جار ڕایگه‌یاندووه كه زۆر سووره له سه‌ر فێمینیسم و شێلگیرانه بۆ یه‌كسانیی ژن و پیاو تێده‌كۆشێ و له هیچ له‌مپه‌رێكی به ناو ئه‌خلاقی و نامووسی سڵ ناكاته‌وه." ڕامام. جارێكی‌تر خوێندمه‌وه، جارێكی‌تریش... چه‌ند جار پێیدا هاتمه‌وه و هه‌وڵم دا چۆنیایه‌تی پرۆگرامه‌که وه‌بیر خۆم بێنمه‌وه. دوایی هه‌ر به‌و ورده "عه‌قڵه‌یی" كه هه‌مه كه‌مێك بیرم له فێمینیسم و یه‌كسانی مافی ژن و پیاو و ڕێبازی خه‌بات و هه‌ندێ شتی قۆڕی تر ... كرده‌وه. به ڕاشكاوییه‌وه ده‌ڵێم بۆم ده‌ركه‌وت كه من تا ئێستا له مانای فێمینیسم نه‌گه‌یشتبووم. بــــــــــــــــــــۆ؟ ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه من پێموابوو هه‌وڵی فێمینیسم - هه‌موو قۆڵه‌كانی و هه‌ر كام به شێوه‌ی خۆیی- ئه‌وه‌یه كه نایه‌كسانییه‌كانی نێوان ژن و پیاو له كۆمه‌ڵگه‌دا زه‌ق كاته‌وه و له‌ناویان به‌رێت به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌یه كه ژن ڕێبازی پیاوه‌كان ڕه‌چاو بكه‌ن و " ئێستا كه پیاو ده‌یكات، با ژنیش بیكات- به‌ڵكوو پێم وابوو هه‌وڵه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه قه‌واره‌كان و چوارچێوه ناله‌باره‌كان و خێچ و خواره‌كان ڕاست كه‌نه‌وه. پێـــــــــــموانــــــــــه‌بوو هه‌ڵه بوونی كه‌ڵك وه‌رگرتن له له‌شی ژن به كه‌ڵك وره‌گرتن له له‌شی پیاو چاره ده‌کرێت.(ئاخه ئه‌وه زۆر له قه‌ساس له دینی ئیسلامدا ده‌چێت) پێموابوو شتێك كه هه‌ڵه بێت هه‌ڵه‌یه ئیتر، فه‌رق ناكات ژن بیكات یا پیاو ... به هه‌رحاڵ ئه‌و فێمینیسم و ئه‌و یه‌كسانییه كه نادیا هه‌وڵی بۆ ده‌دات بۆ سروشتی لادێی و ساكاری من نابێت و هه‌رله ئێستاوه زه‌نده‌قی منی "نامۆدێرن" چووه. من له هیچ چوارچێوه‌یه‌كدا نه‌فه‌سم بۆ ناكێشرێت، بۆ هیچ ئیسمێك نابم. زه‌مانێك هه‌ستی كوردایه‌تیم هه‌بوو وتیان:" نابێت، تۆ وه‌ك ژن یان ده‌بێت ئازادی هه‌ڵبژێریت یان كوردایه‌تی"، هه‌رچی سه‌رو قژی خۆم ڕنییه‌وه، به چۆكی خۆم دادا كه بابه گیان بۆ ده‌بێت مه‌جبوور بم هه‌ڵبژێرم، فایده‌ی نه‌بوو كه نه‌بوو. وتیان: خۆت شێت مه‌كه، "مه‌یكه به حه‌مامی ژنان!" كه گوتیان ژنی كورد، ده‌بێت بزانی یانی ده‌ست به‌سه‌ربوون، یانی به‌ستراوه، یانی ژێر چه‌پۆكه‌بوون، كه وتیان ژنی ئازاد یانی خواشی ده‌گه‌ڵ كورد و كوردایه‌تی یه‌ك نه‌بێت. خۆ ئیشاا... نایه‌یی ئابروومان به‌ریی و كارێكی وا بكه‌یی بڵێن پیاوی كورد و میلله‌تی كورد بێ‌غیره‌تن، ئابرووی گه‌ڵێك به تۆ به‌ستراوه‌ته‌وه.. ! ئێستا له هه‌ر دوو دینان بووم. نه كوردایه‌تیم بۆ ده‌كرێت چونكه ژنم و باوه‌رم به مافی یه‌كسانی ژن و پیاو هه‌یه - جا با كوردیش بن- و نه دڵم به فێمینیسم خۆشه چونكه ئه‌ویش ورده ورده خوێنی خۆی تاڵ ده‌كات ، یان كردوویه‌تی! پردێكش له‌م دوور ونزیكیانه نییه بچم خۆمی لێ فڕێ بده‌مه خوار ... |