March 30, 2004
یاره ژیكهلانهکهم
گوڵم، به هه‌ر نیگایێ مه‌وجی چاوه مه‌سته جوانه‌كه‌ت، ده‌چێته ناو دڵم!
هه‌ر به گوێی دڵم گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی شێعره ئاگرینهكهت شێعره ڕێك و پێكه‌كه‌ی به‌تاو و تینه‌که‌ت هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت!
تۆ! ئه‌وینمی ڕێك و پێك ترینه شێعری ئێسته ههڵنهبستراوی ژینمی! تۆ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی هه‌ر ده‌كه‌ومه سه‌ر هه‌وا، به ههڵفڕینهكهت به جازبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپهڕینهكهت. شێعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاووسی خه‌یاڵ به خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی كۆرپه نازهنینهكهت لاده لاده لاده لا ده له‌چكه ته‌سكه كهسكهكهت!
خۆشه‌ویسته‌كه‌م! عه‌زیزه‌كه‌م! گهزیزهكهم! تاقه ڕۆڵه جوانه مه‌رگه‌كه‌ی به‌هاری كورت ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و كێ‌و وچه‌م، تۆ هه‌زار ئایه‌تی، له كانیاوی پڕ له ئاو و خیزهكهم، له كاتی تونیایه‌تی، بێ‌سنوور و بێنه‌هایه‌تی تۆ قه‌یامه‌تی! دڵ ستێن و دڵڕفێن و خه‌و ڕه‌وێنمی.
تۆ! ته‌واو نوێنی عه‌شقی پاك و خه‌م ڕه‌وێنمی. تۆ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده هێنمی. تێكه‌ڵاوی گۆشت و پێست و ئێسك و خوێنمی. خوێنی خوێنه‌که‌م!
هیچ وه‌بیرته؟ ئه‌و ده‌مه‌ی كه كه‌وتمه جه‌غزی كه‌سكه كه‌سكی چاوه مه‌سته كه‌سكه‌كانی پڕ له سێحر و جوانی تۆ؟ بوومه مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه مه‌سته‌كانی تۆ؟
ده‌ستی خۆم بڕی! ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شێعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ! بۆیه كورته ده‌ستی ئه‌من و خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری ئاسمانی مانی تۆ!
جوانه بووكه‌كه! هه‌ر هه‌نوكه ده‌مهه‌وێ كه بێمه جێ ژوانی تۆ، مه‌رگی كۆرپه نازهنینهكهت لاده لاده لاده لا ده له‌چكه كه‌سكه تهسكهكهت!
ها ... تروسكهكهم! جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شێعری شهوشهوه به‌و نیگایه پاكه مه‌نده‌یه‌ت وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لا كه، ببیه شێعره‌كه‌م.
ببیه شێعره‌كه‌م تاكو ڕۆشنایی خاته هه‌وری دڵ بروسكهكهت. تا ڕه‌هابێ گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسكی تاسكه تاسكی ئاسكی باسكی بسكهكهت. لاده لاده لاده لا ده له‌چكه كه‌سكه تهسكهكهت!
"ق.موئه‌یه‌دزاده"
|
|